/   چارتەکان

ئامادەبوونی نوێنەران لە نووسینگەی هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ساڵی چوارەم/ خولی پێنجەم

2026-01-12

ئامادەبوونی نوێنەران لە نووسینگەی هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ساڵی چوارەم/ خولی پێنجەم
(1/10/2024 - 30/9/2025)

 
لە کاتێکدا بەشێکی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پشتگیری بوونی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و پێیانوایە ئەم نووسینگانە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراونەتەوەو راستەوخۆ نوێنەران لەگەڵ هاووڵاتیان بێجیاوازی گفتوگۆ دەکەن.
هەندێک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوەی خولەکانی پێشوو، لەمساڵیشدا وەک پێویست گرنگییان بە ئامادەبوون لە نووسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)نەداوە، بە پاساوی ئەوەی بوونی ئەو نوسینگانە بەگرنگ نازانن.
لیستی ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە نووسینگەکانی (سلێمانی و هەڵەبجە)دا لە راپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو، ئەویش بۆ لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامانجانەی کە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە نووسینگەکاندا مەبەستێتی بەدیبێت. بەو ئومێدەی لە ساڵی ئاییندەدا ئەو ئەندامە بەڕێزانەی کە ئامادەبوونیان لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەگرنگ نازانن پرسەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکەنەوە.
ماددەی (١٥٠)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە: (تفتح مكاتب للمجلس في المحافظات لتأمين التواصل بين أعضاء مجلس النواب والجماهير).
لەساڵی چوارەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، تەنها ئەم نوێنەرانە ئامادەییان هەبووە لە نووسینگەی هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 

زیاتر بخوێنەوە