/   چارتەکان
کۆی گشتی ژمارەی چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی (2022- 2025)
2026-01-13
ژمارەی ئەوچالاکییانەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کە بۆ تیمی پڕۆژەیان پشتراستکردۆتەوە، لەماوەی (2022- 2025)
لەخولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری و بەدواداچوونی بۆ جوڵەو چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کردووەو دواتریش چالاکییەکان پاش پۆلێنکردنیان و پێش بڵاوکردنەوەیان نێردراونەتەوە بۆ نوێنەران، تا پشتراستی چالاکییەکان بکەنەوەو هەرچالاکییەکیش ئەگەر نەگەیشتبێتە تیمی پڕۆژە، بۆ تیمی پڕۆژەیان ناردووەو لە خشتەی تایبەت بە چالاکییەکانی نوێنەران جێگیرکراون، لەماوەی خولی پێنجەمیشدا (٤٤٤٦) چالاکی گەیشتوونەتە تیمی پڕۆژە، لەخشتەی چالاکییەکاندا دەردەکەوێت کە لە ساڵی یەکەم و چوارەمی نوێنەرایەتیدا کەمترین چالاکی ئەنجامدراون، وەک لە خوارەوە روونکراوەتەوە: