غالب محەمەد عەلی
2020-12-23      960 جار بینراوە        کۆمێنت
د. غالب محەمەد
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

گەر رۆژانە(٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت و (٥٠%)داهاتی مەرزەكان تەسلیمی حكومەتی عیراق بكەن، حكومەتی عیراق (١٣،٤٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیون بۆتان هەناردە دەكات ،كە دەتوانن(١٠،٤٤٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ موچە سەرفكەن وسی رۆژ جارێك و بێ لێبرین موچە بە موچە خۆرانی هەرێم بدرێت، زیاتر لە (٢،٥٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ )دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری و ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و (٥٠% ) داهاتی مەرزەكان و بەشێك لە نەوتەكە كە دەمێنێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم .گەر حكومەتی هەرێم ئەو رێژە نەوت و داهاتە تەسلیم نەكات كەواتا داهاتەكەیان زیاترە لە ١٣،٤٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیون دەتوانن موچەفەرمانبەران بدەن و خزمەتگوزاریش بكەن لە هەرێمی كوردستان .
گەر هەر دوو پێشنیارەكەتان نەكرد ، كەواتا ئێوە درۆ دەكەن و داهاتی میلەت بۆ خۆتان بەكار دەهێنن.
  بەندە پێم وایە گەر دڕۆ پارەی بكردایە ئەوە بە دڕۆی مەسرو و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسەكانیتر دەمانتوانی داهاتێكی زۆر كۆ بكەینەوە!!
 چونكە لە ٢٠١٤ دەڵێن ریككەوتین و نەوتیش تەسلیم دەكەین ، نە ڕێكەوتن و نە بەرمیلێكی نەوتان تەسلێم كرد ،ئێستا تازە بە تازە قوباد تاڵەبانی بە دڕۆ دەڵێت ڕێككەوتین !!كەس نازانێ لە سەر چی ڕێكەوتن و لە گەڵ كێش ڕێكەوتن چونكە دەسەڵات لای پەرلەمانە نە كەسێكی تر ، هەست دەكەم وەفدەكە لە نێوان خۆیان رێككەوتن نەك عیراق !!
SHARE
وتاری زیاتر
دەبێت هەرێم چۆڵ بكات ؟
غالب محەمەد عەلی
2020-06-28      1009 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft