د.رێبوار كریم محمود
2020-02-06      997 جار بینراوە        کۆمێنت
د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرەڕای هەوڵی هۆشیارکردنەوەی حکومەت و بەئاگاهێنانەوەی، بەڵام وادیارە هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتەواوی لەوە نەگەیشتون کە گرەوکردن لەسەر سەبر و تەحەمولی خەڵک، گرەوکردنێکی دۆڕاوانەیە. زۆر روونە کە خاوەن دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بێمنەتە لەهەر توڕەبونێکی جەماوەری. لەمەشدا دڵی بەوەخۆشە کە هیچ هێزێکی کاریگەری ئۆپۆزسیۆن لەکوردستاندا نەماوەو زۆرینەی یان بەشێکن لەدەسەڵات، یان لەژێرەوە بەیعەتی بێدەنگیان داوە، یاخود جوڵەی هەندێکیان کاریگەری ئەوتۆی نابێت.
لێرەدا وەک نوێنەرێکی خەڵک مەبەستمە بۆ جارێکیتریش، بەدەسەڵاتدارانی هەرێم بڵێم (
دروستکردنی قەیرانی یەک لەدوای یەک) پێچەوانەی هەوڵی بەردەوامبونتانە....
 - ئەگەر هەندێک لە دەوروبەرو حاشیەکانتان پێتان دەڵێن کە کارەکانی ئێوە لەلایەن خەڵکەوە قبوڵکراوە ئەوە زۆر دڵنیابن دەتانخەڵەتێنن....
- ئەگەر وتیان خەڵک هیچ کێشەی نیەو بونی موچە بۆ هەندێک، کێشەی هەمو خەڵکی چارەسەرکردوە ئەوا ئەسڵ و ئەساسی نیە.
ئێوە لەناو خەڵکدا نین، لەبەرئەوە نازانن خەڵک چەند نیگەرانەو پەتی تەحەمولی لەپچڕاندایە، پچڕانێک بەڕێوەیە بە کەس گرێ نادرێتەوە.
ئێوە وانەزانن ئێمە دوژمنی حکومڕانی خۆمانین، لەم دوژمنایەتیە هیچ دەستکەوتێکمان نیەو نامانەوێ. بەڵام ئەم بێباکییەی ئێوەو ئەم دابڕانەتان لەخەڵکی بەتەواوی لە زەرەرتانە. تەنها یەک قەیران بەسە بۆ هاتنی شتگەلی چاوەرواننەکراو.....
SHARE
وتاری زیاتر
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
2021-08-11      834 جار بینراوە
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2021-07-11      710 جار بینراوە
بانگەشە بۆ لێبڕین!
د.رێبوار كریم محمود
2021-04-10      590 جار بینراوە
مەسەلەی بەدیل.
د.رێبوار كریم محمود
2021-02-01      791 جار بینراوە
سوپاس و قسەیەک
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-17      1153 جار بینراوە
هەر (٤٠٠) ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-08      1376 جار بینراوە
تەقسیمی کارەبا!
د.رێبوار كریم محمود
2020-05-14      1236 جار بینراوە
خشەخشی رێکەوتن ..
د.رێبوار كریم محمود
2019-07-02      903 جار بینراوە
© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft