/   هەواڵ

دارا سێکانیانی: رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، بەشێوەیەکی بابەتیی و بێلایەنانە هەڵسەنگاندنی بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کردووە

2025-05-12

رۆژی (دووشەممە)  (12/5/2025) بەڕێز (دارا سێکانیانی) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند تەوەرێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا نوێنەر (داراسێکانیانی) ئامانجی سەردانەکەی بۆ تیمی رێکخراو باسکرد، کە بریتی بوو لە گەیاندنی سوپاس و دەستخۆشی بەڕێزیان بە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)...


 

پڕۆژەو راپۆرتەکانی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، بەرزدەنرخێنین.

لەوتەیەکدا نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دەستخۆشیمان بۆ رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان هەیە، کە بەشێویەیەکی بابەتی و تەواو بێلایەنانە چاودێری و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کردووە و لە رێگەی چالاکی و راپۆرتەکانیانەوە هانی نوێنەرانیان داوەو لەبەرامبەریشدا ئێمە ئەو راپۆرتانەمان وەک ئاوێنەیەک بۆ خۆمان زانیوە"
هاوکات رایگەیاند: " بەردەوامبن لەسەر پڕۆژەکەتان ئێمەش پشتیوان و پشتگیری کارەکانتان دەبین و گلەیی و گازاندەی کەسانی دیکەش ساردتان نەکاتەوە، هیواداریشن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەرموگوڕو باشتر لە رابردوو لە چاودێری و بەدواچوون و هەڵسەنگاندنی نوێنەران بەردەوام بن".
دواتر ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی بەڕێز (دارا سێکانیانی)یان كرد كە لە ماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەردەوام پاڵپشت و هەماهەنگبووە بۆ سەرخستنی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو‎
 باسکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرنگی رۆڵی نوێەرانی هەڵبژێردراو لە بەدەمەچوونی هاووڵاتیان تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەبوو ئاماژەش بەوەکرا کە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکەن.
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (دارا سێکانیانی)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەردەوامی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.



زیاتر بخوێنەوە