/   هەواڵ
(رێبەری نوێنەری کارا بۆ ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان) بلاوکرایەوە
2025-11-06
ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (٦/١١/٢٠٢٥) لە مەراسیمێکی تایبەتدا، (رێبەری نوێنەری کارا بۆ ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان) لەلایەن (نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ەوە ناسێندراو بڵاوکرایەوە....
لە مەراسیمەکەدا کە بەشێک لە کاندیدانی سنوری بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و رۆژنامەنووسان، ئامادەبوون.
لەسەرەتادا بەڕێز (ئاری سەڵاحەدین) لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتەیەکی پێشکەشکردو لە میانی وتەکەیدا ئاماژەی بەگرنگی رێبەرەکەداو هاوکاتیش جەختی لە گرنگی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نوینەران و هاووڵاتیان کردەوە.
لەکۆتایی وتەکەشیدا بەڕێز (ئاری سەڵاحەدین) ئاماژەی بەگرنگی هەمامەنگی و هاوکاری نووسینگەی سلێمانی و رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) کردەوەو دەستخۆشی لە رێ کرد بۆ ئامادەکردنی رێبەری نوێنەری کارا)
دواتر بەڕێز ( ئارام کەمال) ئامادەکاری رێبەرەکە ناوەڕۆکی رێبەرەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
بەدابەشکردنی رێبەرەکە بەسەر ئامادەبوواندا، کۆتایی بەمەراسیمەکەهات.
(رێبەری نوێنەری کارا بۆ ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان) لە پێشەکیەک و (٨) تەوەری سەرەکی پێکهاتووە، هەروەها لە ئامادەکردنی ئەم رێبەرەدا (٢٠) سەرچاوە بەزمانەکانی کوردی عەرەبی سوودیان لێوەرگیراوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی رێبەرەکە بریتین لە:
ئەم رێبەرە بۆ کێ گرنگە؟
چەند زاراوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی نوێنەرایەتیکردن.
چەند زانیاریەکی گشتی لەسەر ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان.
رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لەئەنجومەنە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان.
پەیوەندی نوێنەر بە بازنەی هەڵبژاردنەکەیەوە.
رۆڵی نوێنەران لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا.
نـوێـنـەری کارا..
رۆڵی دەنگدەر لە هەڵبژاردنی نوێنەری کارادا...
بەناوی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان)ەوە، دووبارە سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز کاک ئاری و ستافە بەڕیزەکەی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، کەلە رێکخستنی ئەم چالاکییەدا ئەرکی زۆریان کێشاو دڵسۆزی زۆریان نواند
سوپاس بۆ مافناس (ساڵح سەعید) ل. هۆبەی یاساییانەوە پێداچوونەوەی یاسایی بۆ رێبەرەکە کرد،
سوپاس بۆ بەرێز (بابان جەعفەر) کەئەرکی پێداچوونەوەی رێبەرەکە و نووسینی پێشەکی لەئەستۆ گرت
سوپاس بۆ بەڕێز (بەختیار ئەحمەد) بەڕێوەبەری رێکخراویCDO و ستافە بەڕیزەکەیان کەلە ئۆفیسەکەیان چالاکییەکە ئەنجامدرا.
بۆ بینینی وێنەکان، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://www.keodd.org/photo/119654