/   هەواڵ
یانزەیەمین راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بڵاوکرایەوە
2026-01-10
رۆژی (شەممە) بەرواری (١٠/1/٢٠٢٦) لە مەراسیمێكی تایبەتدا یانزەیەمین راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) لەلایەن (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە بڵاوكرایەوە.
.لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وتەی رێکخراوی پێشکەش کردو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:"
.لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وتەی رێکخراوی پێشکەش کردو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:" لەئامادەکردنی راپۆرتەکانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، هەروەک نەریتێکی ساڵانە چەند نوێنەرێکی پارێزگای سلێمانی هەوڵیاندەدا راپۆرتەکە لە ئاڕاستەی بێلایەنی دووربخەنەوەو مەرجی وەڵامیان بۆ تیمی پڕۆژە ئەوەبوو، کەلە راپۆرتەکەدا رەخنەیان لێنەگیرێت و باس لە چالاکییەکانیان نەکرێت، یان راپۆرتەکە لەبەرژەوەندی ئەواندا بنوسرێت.
بەڵام تیمی پڕۆژە بەهیچ جۆرێک لایەنگیری هیچ فراکسیۆن و نوێنەرێکی نەکردووە، ئەوەی کردوویەتی کارێکی پیشەییانەی سەربەخۆ بووە لەچوارچێوەی بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، خۆشبەختانەش لەماوەی ئەم خولەشدا هیچ نوێنەرێک بەڵگەیەکی روون و حاشا هەڵنەگری دەستنەکەوت بۆ سەلماندنی لایەنگیری ئێمە.
ئێمە خۆشحاڵدەبین نوێنەران خۆیان راپۆرتی ساڵانەی کاری خۆیان بۆ رایگشتی بڵاوبکەنەوە لە (ژمارەی تێچین (مداخلە)کانیان، نوسراوی وەڵامدراوەیان، ناوەڕۆکی چەند نوسراویان جێبەجێکراوە؟ چەند بڕیار و رێکاری پێویست لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە لەسەر بەدواداچوونەکانی ئەاون گیراونەتەبەر؟ چەند بەرپرسی کەمتەرخەم و گەندەڵیان دایە دادگا؟ کام لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێکرد؟
ئەگەر پێوەرکانی هەڵسەنگاندن و میکانیزمی کۆکردنەوەو پۆلێکردنی چالاکییەکانی نوێنەران لەراپۆرتەکانماندا هەڵەن....
ئەگەر راپۆرتەکانی ئێمە زانیاریەکانی دروست نین بفەرموون بەڕێزتان خۆتان ئەو زانیاریانە بۆ رای گشتی بخەنەڕوو.
" پاشان لەلایەن (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی یانزەیەمین خرایەڕوو.
دواتر بەڕێز (دارا سێکانیانی) ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتەیەکی پێشکەش کردو تایدا دەستخۆشی لە تیمی پڕۆژە کردو راپۆرت و چالاکییەکانی رێکخراوی بەگرنگ بۆ نوێنەران وەسفکردو ستایشی ئەمجۆرە پرۆژانەی کردو رایگەیاند گرنگە ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت...، دەستخۆشی و پێزانینی هەبوو بۆ چالاکییەکانی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، لە کۆتاییشدا راپۆرتەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.
شایانی باسە لە مەراسیمەکدا نوێنەرانی هەردوو نوسینگەی سلێمانی و هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەبوون.
بۆ بینینی وێنەی مەراسیمەکە، کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/photo/119658