/   هەواڵ
چەند سەرنجێک لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستەکان
2025-10-29
لە پارێزگای سلێمانیدا، جگە لە چوار کاندیدی سەربەخۆ، (٩) لیستیش کبڕکێ دەکەن لەسەر پڕکردنەوەی ئەو (١٨) کورسیەی بۆ سنوری بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە ، بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کە وابڕیارە لە (١١/١١/٢٠٢٥) ئەنجامبدرێت، لیستەکانیش بریتین لە:
(یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، رەوتی هەڵوێست، جوڵانەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بەرەی گەلەکەمان، بەرەی تورکمانی)
هەریەکە لە لیستەکانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، رەوتی هەڵوێست، جوڵانەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) کارنامەی هەڵبژاردنی خۆیان بڵاوکردووە، ئەگەرچی هەوڵماندا بەرنامەی لیستەکانی (بەرەی گەلەکەمان، بەرەی تورکمانی) دەستبخەین، بەڵام هەوڵەکان ئەنجامیان نەبوو، نەتوانرا بەرنامەی کاری ئەو دوولیستەمان دەست بکەوێت.
سەرەتا گرنگە پێناسەی (بەرنامەی هەڵبژاردن) بزانین، کە لەشێوە سادەکەیدا بریتییەلە:
بەرنامەی هەڵبژاردن: پلانی كاری قەوارە یان پارتێك یان كاندێكی هەڵبژاردنە بۆ ڕوونكردنەوەو دەرخستنی ئەو كارانەی كە ئەنجامیدەدات دوای دەرچوونی لەهەڵبژاردنەكە.
ئەوەی لەبەرنامەی لیستەکاندا خراونەتەڕوو، تەنها چارەسەری مردنیان تیا نییە
بەجێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە، (گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە).
چەند سەنجێکی گشتی لەسەر لیستەکان و بەرنامەی هەڵبژاردنیان:
لە ساڵانی رابردوودا، لەکاتی بانگەشە بۆ هەڵبژرادنی ئەنجومەنی هەڵبژێردراوەکان (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی شارەوانیەکان) تێکڕای لیستە بەشداربووەکان بەرنامەی هەڵبژاردنیان چاپ دەکردو لەشوێنە گشتیەکان و تەنانەت ماڵەوماڵیش دابەشیان دەکرد.
دواتر ئەم هەنگاوە پاشەکشەی پێکراو بەرنامەی هەڵبژاردن زیاتر لە پێگەی ئەلکترۆنی پارتە سیاسیەکان بڵاودەکرایەوە.
ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە جێگەی سەرنجە، بڵاوکردنەوەی بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستەکانە لە بازنەیەکی زۆر بچوکدا، تەنانەت زۆرێک لە لیستە بەشدارەکان، لەپێگەی ئەلکترۆنی خۆیان و پەیجەکانیاشیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا، بەرنامەکانیان بڵاونەکردەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە لیستەکان دڵنیان هاووڵاتیان وەک جاران وەک پێویست بەرنامەکەی هەڵبژاردنەکەیان ناوخوێننەوە.
ئەوەی لەبەرنامەی لیستەکاندا خراونەتەڕوو، تەوەرو بڕگەی زۆر بەسوودن، تەنها چارەسەری مردنیان تیا نییە و بەجێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە، وەک دەڵێن: (گورگ و مەڕ پێکەوە ئاودەخۆنەوە) و (وڵات دەبێتە شامی شەریف).
بەسەرنجدان لەبەرنامەی هەڵبژردنی لیستەکانی ئەمساڵ، بەڵێنی چارەسەرکردنی هەمان ئەوکێشانە دراون کە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە ماوەی پێنج خولی رابردوویدا نەیتوانیوە، چارەسەریان بکات.
هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن، کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان زیاتر بوون و نەمانبینی نوێنەرانیش تەنها بۆ یەکجار داوای لێبوردن لەهاووڵاتیان و دەنگدەران بکەن، بەوەی کە دەستەوەستانن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەکەیان.
بەشێک لەو بەڵێنانەی لەبەرنامەی لیستەکاندا بەرچاوو دەکەون، تەنانەت عیراقیش بۆخۆی ناتوانێت چارەسەیان بکات، وەک (داماڵینی چەک لە میلشیاکان، دەوتوەردانی دەرەکی لە ناوخۆی عێراق).
لیستە کوردیەکان، کە هەریەکەیان ئۆپۆزیسیۆنی ئەوەی دیکەیانە، هەرگیز ناتوانن بەو پەرتەوازەییە، بەڵێن و بەرنامەکانیان جێبەجێبکەن.
چۆن ئەتوانن گرەنتی مافەكانی هاووڵاتیان بكەن لە بەغداد، لەكاتێكدا لێرە ئەو مافانەیان بۆ دابینناكەن؟
بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) بەشێوەیەکی گشتگیرو فراوانتر لە لیستەکانی دیکە، بەرنامەکەیان داڕشتووە.
بەدوای ئەوانیشدا لیستەکانی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان)، لیستی (جوڵانەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ)ش تەنها لە (٨) خاڵدا کەلە (بروشەر)ێکدا چاپکراوە بەرنامەی چوارساڵی کاری پەرلامانی خۆیان خستۆتەڕوو.
كۆسپ و رێگرییەكانی بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لەماوەی پێنج خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندی کۆسپ و رێگر بوونەتە هۆکار لەبەردەم کارانەبوونی ئەندامان و دامەزاراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەگشتی نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەوانەش کە راستەوخۆ بەیوەندیان بە نوێنەرانی کوردەوە هەیەو تائێستاش بەردەوامیان هەیە بریتین لە:
زاڵبوونی هەژموونی حیزب بەسەر دامەزراوەکاندا.
خراپی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمو حکومەتی فیدراڵی کاریگەری هەبووە لەسەر كارەكانی نوێنەران لە بەغداد.
ناکۆکییە سیاسییەکان، کاریگەری هەبووە لەسەر لاوازکردنی رۆڵی نوێنەران لە بەغداد.
4. نەبوونی پەیوەندییەكی پتەوو هەماهەنگ لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكاندا.
6. زاڵبوونی هەژموونی حیزب بەسەر بەشێک لە نوێنەرەكاندا، بەتایبەت لە هەندێک پرسدا.
7. لە هەندێک پرسدا نوێنەرانی کورد وەک یەک تیم نوێنەرایەتیان نەکردووە.
8. ناجێگیری دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق.
لە کۆتاییدا دەپرسین، لەدۆخێکی ئاوادا نوێنەران چۆن دەتوانن وەها بەرنامەیەکی گشتگیرو پڕ خزمەتگوزاری جێبەجێبکرێت؟
پوختەیەک لەسەر ناوەڕۆکی بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستەکان

