/   هەواڵ
ناوەڕۆکی بەشێک لە نووسراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی (2022 - 2025)
2026-01-13
یەكێک لە ئەرکەکانی نوێنەران بۆ گەیاندنی کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان، بریتییە لە ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەک لەماددەکانی (١٥) و (١٦)ی (یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکەی) یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠١٨ی هەموارکراو هاتووە. بەگوێرەی وێنەی ئەو نووسراوانەی کە نوێنەران بۆ تیمی پڕۆژەیان ناردووە، زۆربەی هەرەزۆری ناوەڕۆکی نووسراوەکان جێبەجێنەکراون، بەڵکو بەمشێوە وەڵامدراونەتەوە:
١. نووسراوتان هەواڵە (احالە)ی دامەزاروەیەکی دیکە کراوە.
٢. ناوەڕۆکی نووسراوتان لە تایبەتمەندی ئێمە نییە.
٣. ناوەڕۆکی نووسراوتان پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە
٤. ناوەڕۆکی نووسراوتان پێچەوانەی یاسای ژمارە (...)ە.
٥. ناوەڕۆکی نووسراوتان پێویستی بە هەمواری یاسا هەیە.
یەکەم/ هەندێک لەنوێنەرانی پارێزگای سلێمانی وەک پێویست ئاگادارنەبوون لەچۆنێتی ئاڕاستەکردنی نووسراوەکانیان بۆ دامەزراوە گشتییەکان بە گوێرەی یاساو بڕیارەکانی حکومەتی عێراقی، بۆ نموونە چەند جارێک نووسراو کراوە بۆ چەند بابەتێک، لە وەڵامدا دامەزراوە گشتییەکان ئاماژەیان بە چەند بڕگەیەکی یاسایی کردووە، کە بە گوێرەی ئەو بڕگە یاساییانە ئەو کارەی نوێنەرەکان بەدواداچوونیان بۆکردووە، ناکرێت، یان پەیوەندی بەو لایەنەوە نییە کە نووسراوەکەی ئاڕاستەکراوە.
دووەم/ هەندێک نووسراو کە ناوەڕۆکەکەیان پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵام ئاڕاستەی دامەزراوە گشتییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق کراون، لەوەڵامی وەزارەتەکاندا هاتووە، " "ناوەڕۆکی نووسراوتان پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستانەوە یان پارێزگای سلێمانییەوە".
سێیەم/ بەهۆی زۆری ئەو نووسراوانەی کە نوێنەران راستەوخۆ ئاڕاستەی (سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق)یان کردووە، (ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق) لە (٢٢/١٠/٢٠٢٣)دا نووسراوی ژمارە (ت.ح.م/٠٥/٥٠٩٦٦) ئاڕاستەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کردووەو تیایدا ئاماژە بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران دەکات بە ژمارە (٤٠٠٠/٢٣٠٢٦٥) لە (٢٤/١/٢٠٢٣)، داوادەکات نوێنەران راستەوخۆ نووسراوەکانیان بۆ ئەو وەزارەت و دەزگایانە بنێرن. کە پەیوەندیدارن بەناوەڕۆکی نووسراوەکانیانەوە.
چوارەم/ لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (١٥)ی یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠١٨ی (یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکەی)، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "دەبێت دامەزراوە گشتییەکان لەماوەی ماوەی (١٥) پانزە ڕۆژدا لە بەرواری وەرگرتنی نووسراوەکان وەڵامی نوێنەران بدەنەوە"، بەڵام کاتێک سەرنجی بەرواری وەڵامدانەوەی دامەزراوە گشتییەکان دەدرێت، چەندین نوسراو دوای زیاتر لەمانگێک، وەڵامدراونەتەوە.
پێنجەم/ زۆرترین نووسراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، کە تایبەتن بە سکاڵاو داواکاری کەسی یان چەند کەسێکی دیاریکراو و ئاڕاستەی دامەزراوە گشتییەکان کراون، بریتین لەداواکاری: (دامەزراندن، گواستنەوەی فەرمانبەر لە فەرمانگەیەکەوە بۆ فەرمانگەیەکی دیکە، هاوکاری دارایی نەخۆش، خوێندن لە دەرەوەی وڵات، پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، گواستنەوەی زیندانییەک لە زیندانێکەوە بۆ زیندانێکی دیکە، ... هتد)، زۆربەی ئەم نووسراوانە یان رەتکراونەتەوە یاخود ناوەڕۆکەکەیان جێبەجێنەکراوە.
وەڵامی هەندێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی ناوەندی، بۆ هەندێک لە نووسراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی:
١. ان الموضوع المبحوث عنهم انفا، ليس من اختصاص عمل ومهام (....) الاستنادا لاحكام المادة (...) من قانون (....) رقم (....) لسنة (....).
٢. ... بخصوص العاملين في اقليم كوردستان يخضعون حاليا لاحكام قانون (...) وبالامكان مفاتحة اقليم كوردستان للاجابة حول الموضوع كونها الجهة المختصة بالعاملين في اقليم.
٣. وتبدي بشأن ماورد بكتابكم المرقم (...) بأن مبالغ تعويضات المتضررين حسب قانون رقم (...) لسنة (...) المدرجة ضمن جداول تخصيصات قانون الموازنة الاتحادية لسنة (...) ليست من نفقات الحاكمة او السيادية حتى يتم صرف مستحقات الموما اليهم منه.
٤. نصت المادة (121/ اولا) من الدستور العراقي:
٥. عدم وجود سند قانوني في قانون (....) رقم (...) للسنوات المالية (2023،2024،2025) يجيز الاعادة الى الوظيفة.
٦. نود اعلامكم بان موضوع كتابكم اعلاه ليس من ضمن مجال عمل دائرتنا حيث ان (...) موضوع البحث تقع ضمن مديرية (...) في السليمانية.
٧. مواليد 1963 بالغ السن القانوني للتقاعد، ولا يمكن اعادته للوظيفة ضمن قانون (...).
٨. كتابكم ذى العدد (...) في (...) و بصصد الموضوع نود ان نبين الاتي: ان الرواتب التقاعدية والمعاملات الخاصة بمتقاعدي (اقليم كردستان) و بضمنها الامور المالية تخضع لتخصيصات الموازنة العامة الاتحادية، وحيث ان الراتب التقاعدي للاسرة الموما اليه من ضمن التخصيصات المالية لموازنة اقليم كردستان بالتالي لا يسعنا انجاز المعاملة التقاعدية واطلاق الراتب التققاعدي.
٩. ... ان اقضية (.... و.....) ضمن قاطع مسؤولية اقليم كوردستان.
١٠. نود اعلامكم ان موضوع كتابكم انفا، من اختصاص هيئة (...) و ليس من اختصاص الوزارة.
١١. ان موضوع مدار البحث يحتاج الى تعديل قانون (....) .