/   هەواڵ
بڕوانامەی دکتۆراو ماستەر و کاندیدانی پارێزگای سلێمانی
2025-11-19
لەکۆی (٣٢) کاندید لە هەڵگرانی بڕوانامەکانی دکتۆراو ماستەر، تەنها (٤) کاندیدی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆراو (٢) کاندیدی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
بروانامەی کاندیدانی سەرکەوتوو بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (١٣٦)کانید کێبڕکێیان لەسەر پڕکردنەوەی (١٨) کورسی پارێزگای سلێمانی دەکرد، کە بڕوانامەکانیان بریتیبوون لە:
٢٠ کاندید هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا
١٢ کاندید هەڵگری بڕوانامەی ماستەر
٨٣ کاندید هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس
١٧ کاندید هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم
٤ کاندید هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی
لیستی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) (٦) لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (٣) لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر)ی کاندیدی کردبوو ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لیستی (یەکیتی) هیچ کاندیدێکی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا سەرنەکەوت، هەروەها تەنها (١) کاندیدیش لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، کاندیدە سەرکەوتووەکاندیکەی لیستی یەکێتی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن.
لیستی (پارتی دیموکراتی کوردستان) (٦) لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (٥) لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر)ی کاندیدی کردبوو ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لیستی (پارتی) تەنها کاندیدێکی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (١) کاندیدیش لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
لیستی (روەتی هەڵوێست) (٣) لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا (١) لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر)ی کاندیدی کردبوو ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لیستی (روەتی هەڵوێست) (٢)کاندیدی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (١) کاندیدیش لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هیچ کاندیدێکی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر سەرکەوتنی بەدەستنهێنا.
لیستی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) (١) لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا (١) لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر)ی کاندیدی کردبوو ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لیستی ( یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) (١)کاندیدی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و (١)کاندیدی لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
لیستی نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری کوردستان هیچ کەسێکیان لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دکتۆرا) و (ماستەر) کاندید نەکردبوو.
بڕوانامەی کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای سلێمانی
بەکالۆریۆس ١١
دکتۆرا ٤
ماستەر ٢
دبلۆم ١
کۆی گشتی ١٨