/   هەواڵ

د.  نەرمین  مەعروف: پڕۆژەو  چالاکییەکانی   رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، جێگەی دەستخۆشی  و  پێزانینن.

2025-06-16

رۆژی (دووشەممە)  (16/6/2025) بەڕێز (د.  نەرمین  مەعروف) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، چەند پرسێکی  تایببەت  بە  هاووڵاتیان و  کاری   نوێنەرایەتی    گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا نوێنەر (د.  نەرمین  مەعروف) ئامانجی سەردانەکەی بۆ تیمی رێکخراو باسکرد، کە بریتی بوو لە گەیاندنی سوپاس و دەستخۆشی بەڕێزیان بە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)...

د.  نەرمین  مەعروف :
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، بێلایەنانە هەڵسەنگاندنی بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کردووە.

 
لەوتەیەکدا نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دەستخۆشیمان بۆ تیمی  رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان هەیە، کە سەرەڕای  ئاستەنگەکان   بەشێویەیەکی بابەتی و بێلایەنانە هەڵسەنگاندنیان بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کردووە "
لەتەوەرێکی  دیکەدا نوێنەرەکەی   پارێزگای  سلێمانی    لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراق، تیشکی خستە  سەرئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی داواکاریەکانی هاووڵاتیان، بەتایبەت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دواتر نوێنەر(د.  نەرمین  مەعروف) بە تیمی رێکخراوی راگەیاند:  " لەچالاکی و  پڕۆژەکەتان پشتیوان و پشتگیریتان  دەبین"
 پاشان ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی بەڕێز (د.  نەرمین  مەعروف)یان كرد كە لە ماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەردەوام پاڵپشت و هەماهەنگبووە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)
 باسکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش تەوەرێکی دیکە سەردانکە بوو.
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (د.  نەرمین  مەعروف)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەردەوامی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.



 

زیاتر بخوێنەوە