ڕەمەزان نامیق کریم
2021-03-03      849 جار بینراوە        کۆمێنت
رەمەزان نامق
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکان لەحکومەتی خۆجێی سلێمانی و گێڕانەوەی بۆ هەولێر و خودی وەزیر سەرەتای ئاماژەیەکی خراپەو دووفاقی بڕیارەکانی حکومەت پیشان دەدات،بەجۆرێک لەلایەک بانگەشە بۆ شۆربونەوەی دەسەڵاتەکان دەکات لەژێر ناوی لامەرکەزی کارگێڕی کە ئەجێندای کابینەکەیەتی لەلایەکی تر هەر ڕۆژەو وەزیرێک دەسەڵاتەکانی وەردەگرێتەوە و قۆرخی دەکات بۆخۆی،بۆیە سەرۆکی حکومەت دەبێت دەرک بەم جیاوازیە بکات و پێچەوانەی قسەکانی خۆیەتی...
پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆت و بەندی بێدەنگی بشکێنێت چونکە لەبەردەم بەرپرسیارەتیەکی گەورەدایە و ئەمەی دەگوزەرێت بێڕێزیە بەو دەنگدەرانەی کەدەنگیان بەم ئەنجومەنە داوە چونکە ڕۆژانە کارلەسەر پوکانەوەی دەسەڵاتە کارگێڕیەکانی ئەم پارێزگایە دەکرێت بەبێ ئەوەی کاربەدەستانی لەحکومەت لەقاڵبی ناڕەزایی بەنوسین و قسەکردن لەڕاگەیاندن بێنە دەرەوەو هەنگاوی عەمەلی بۆبنێن....
حکومەت بۆی نیە فەزڵی پارێزگایەک بدات بەسەر پارێزگایەکی تر ودەبێت بەیەک چاو سەیری پارێزگاکان بکات و هەمو هاوڵاتیانی پارێزگاکان هاونیشتمانی یەکترن و جیاوازییان نیە بەڵام ئەوەی ئێستا لەواقیعدا هەیە پارێزگای هەولێر لەجیاتی پارێزگاکانی ( سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ) قسەدەکات و بڕیاردەدات،چونکە دواجار ئەمە ئەبێتەهۆی بێ ئەرزشکردنی هاوڵاتیان و دروستکردنی ڕق و کینەو دووئیدارەیی کە دەسەڵات لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بسەنرێت و بدرێت بەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ..دوێنێ لێسەندنەوەی پێدانی مۆڵەت بە بەنزین خانە و بیری ئیرتیوازی و پڕۆژەی وەبەرهێنان و نیشتەجێون،ئەمڕۆژ لێسەندنەوەی تصدیقکردن(ڕاستاندن) بۆ عقدی زەواج و تەڵاق وەکالەت و بیع و شراء و....هتددەبێت لەکاتی دروستکردنی بەنزین خانەو هوتێل و تەنانەت دانانی سوپەمارکێتیش لەڕووی بەرگری و شارستانی مۆڵەت لەلیژنەکەی هەولێر وەربگیرێت ..
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft