ئەحمەد حاجی رەشید
2021-06-01      852 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمەد حاجی رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەدوای پەسەند کردنی یاسای بوجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە حکومەت و چەند کەسایەتیەک وەک پەرلەمانتارو پارێزگارێک تانەیان دا لەیاسای بوجە کە ئەم لایەنانە بوون :
۱_ حکومەتی فیدڕاڵ سکاڵای ژمارە (۳٥) بەرزکردەوەلەدژی پەرلەمان .
۲_ پارێزگاری واست سکاڵای ژمارە (۳٦) بەرزکردەوە لەدژی پەرلەمان 
۳_ ئەندام پەرلەمانێک سكاڵای سێ هەمی بەرزکردەوە لەدژی یەکێک لەبڕگەکانی یاساکە.
ئەو بڕگانەی کەسکاڵایان  لەدژ تۆمار کراوە ئەمانەی لای خوارەوەن : 
۱_ ماددەی ۲/یەکەم /٤ /الف سەبارەت بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی ئەنجومەی پارێزگاکان وپلانی تەرخانکردنی تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.
۲_ بڕگەی (ز) لەماددەی ۲/یەکەم /٤  کەپەیوەندی بەخشتەی (ب) وە هەیە سەبارەت بە تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە .
۳_برگەی (ح)   لەماددەی ۲/یەکەم /٤/حاء سەبارەت بە دەسەڵاتی پارێزگارەکان .
٤_ بڕگەی (۸) لە مادەی ۲/یەکەم /۸   سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .
٥_ برگەی (ب) لەماددەی (۱۲)/دووەم سەبارەت بە جیاکردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە یە هاوشێوەی ئەنجومەی خزمەت (مجلس الخدمة الاتحادی)کاردەکەن لەوەزارەتەکاندا .
٦_ برگەی (ب) لەماددەی ۱۸/سێهەم/ باء سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی ۱٥٪   .
۷_ برگەی (الف) لەمادەی (٥٠/أ) سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیری دارایی
۸_ برگەی (جیم)لەمادەی (٥٠/ج) سەبارەت بەزیادکردنی نرخی کڕینی دانەوێڵە لەجوتیاران بەبڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆهەر تەنێک .
۹_ ماددەی ٥٦/سێهەم ) سەبارەت بە تێچووی کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ناسراو بە (جولات التراخیص).
۱٠ _ماددەی (٥۸)  سەبارەت بەپابەندکردنی حکومەت بۆ نەهێشتنی دۆسیەی بریکار لەوەزارەت و دامودەزگاکااندا .
لەڕاستیدا هەردولا لائیحەی خۆی پێشکەش دەکات دوابڕیار بۆ دادگای باڵایە زۆربەی بڕیارەکانیش بە بۆچونی خۆم لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن نەک لەبەرئەوەی بەڵگەکانی حکومەت بەهێزن بەڵک ولەبەردووهۆکاری سەرەکی :
۱_ بنەمای تەشریع واتە یاسادانان لەعێراقدا تێک هەڵکێشێکی زۆری تیدایە و زۆر یاسا دەرچوێنراوە دژ بەیەکن و هەر لایەنێک دەتوانێت بەویستی خۆی  تەفسیری بکات .
۲_   هەمیشە دەسەڵاتی دادوەری پارسەنگی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانیان کردوە لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی یاساو فەلسەفەی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیک بوە .
SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      786 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1183 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft