/   بیروڕا
هەمواری یاسای بودجەو درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان.
غەریب ئەحمەد مستەفا
2024-05-12

غەریب ئەحمەد
نوێنەری پارێزگای سلێمانی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەڕلەمانى عێراق ٣٠ رۆژ وەرزى یەکەمى کارکردنى بۆ ئەمساڵ درێژکردەوە و پشووەکەى دواخست.
هەموارى بودجەى گشتیى عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقی کارى لەسەر کراوە، خشتەى داهات و خەرجى بۆ ساڵى (٢٠٢٤) گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، تا لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە.
پشوی وەرزی پەڕلەمان ڕێگرنابێت لە هەموارى یاسای بودجە، یاسای بودجەى گشتی عێراق بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی نزیکەى (٢٠٠) تریلیۆن دینارە، پشکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ (١٠٢) تریلیۆن دینارە، کە هەردوو بودجەى (الاستهلاك والاستثمار )بەکاربردن و وەبەرهێنان دەگرێتەوە.
ئەوەی بۆ كورد گرینگە، بۆ هەمواری یاسای بوجە چۆن دەتوانن تواناكان یەكبخەن و لەبەرژەوەندی كورد پەسەند بكرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە