/   بیروڕا
بەمافی خۆمانی دەزانین کە سکاڵای یاسایی تۆ ماربکەین
دارا سێکانیانی
2024-05-12

دارا سێکانیانی
نوێنەری پارێزگای سلێمانی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وەڵامێک بۆ باس نیوز
ئێمە بەڵێنمان بە خوا و خەڵکی کوردستان داوە کە پشتیوان و داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی مافەکانیان بین ئەمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین.
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی زۆر ڕوونە کە لە بەرواری ( ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤) دەرچووە کە داوای ژمارە (٢٢٤ ) ساڵی (٢٠٢٣ فیدڕاڵی) پێدراوە .
- کە هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کردوە بەوەی کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە کاتی خۆیدا بدرێت.
- دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە نیشتیمانی بکرێت لە بانکە فیدڕاڵیەکان.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکات.
هەموو خەڵکی کوردستان شاهیدن کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ مووچەی مانگەکانی ( ٢ و ٣ ) ی نارد کە داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کرد .
بەڵام هەرێم هەر جارەی بە بیانویەک جارێک لیست نانێرت جارێک زانیاری هەندێک وەزارەتی تایبەت دەڵێت تەنها کۆد دەنێرم، لەگەڵ بوونی کەموکوڕی و لە زانیارییەکان دوای ووردبینی لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە.
بەڵام ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تائێستا ڕێگر بوە لەوەی مووچەی فەرمانبەران بەنیشتیمانی بکرێت و وەک پێویستیش داهاتی ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکردوە.
ناکرێت لە سێ بڕگەی بڕیارەکەی داگای فیدڕاڵی تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕگەیە بکەین کە ناردنی مووچەیە لە بەغدا وە بەڵکو پێویستە بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
ئەمە ڕاستی ووتنە بەدڵنیاییەوە ئەوەی ئێوە باسی دەکەن چەواشەکارییە بە داخەوە نزیکەی ماوەی دەساڵە یاری بە قوت و ژیان و کەرامەتی موچەخۆران بەتایبەتی و هاووڵاتیانی هەرێم بەگشتی دەکرێت.
کارەسات لەوەدایە ئەوەیە ئەڵێ پێم مەڵێ پێت دەڵێم، تۆ خۆت ماڵت لە شووشە بێت و بەرد بگریتە خەڵک، هەموو خەڵک دەزانی و شارەزا بووە کە جاش و بەکرێگیراو کێیە، ئەنجامی سیاسەتی هەڵە و گوێنەدان بە ئامۆژکاری دڵسۆزان دۆخی کوردستانی گەیاندە ئێستا.
بەو پەڕی بوێری و ڕاشکاوی ڕاستیەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەخەینە ڕوو دڵنیابن لە هەموو کەناڵەکان ئەو ڕاستیەمان ووتوە نەک لە کەناڵی دیاریکراو و بۆ لایەنی دیاریکراو ئەوە ئێوەن ڕاستیەکان نابینن و نابیستن ئەوەش تاوانی ئێمە نیە هۆکارەکەی جۆری بیرکردنەوە و تێگەیشتنی خۆتانە بۆ یە بۆ هەر ووتەو لێدوانێک و تۆمەتێکی نەشیاو بەمافی خۆمانی دەزانین کە سکاڵای یاسایی تۆ ماربکەین
هیوادارم شاشە و ماڵپەڕ و گۆڤار بۆ خزمەت و داکۆکی لەخەڵک بێت نەک چەواشەکاری و پشتیوانی لە ستەم و نادادپەروەری.

زیاتر بخوێنەوە