2019-04-19     790 جار بینراوە      کۆمێنت
د.رێبوار كریم محمود
ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
ئه‌مڕۆ به‌نده چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا سازكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی به‌شێك له قسه‌كانی منیان داوه‌ته‌وه .
هه‌رچه‌نده به سروشتی خۆم تاقه‌ت و مه‌جالی وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریم نه‌بوه‌و نیه، به‌ڵام به گرنگی ده‌زانم ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخه‌مه به‌رده‌ست فه‌رمانبه‌رانی موچه‌خوراو :
یه‌كه‌م: له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه: "٢- حكومةتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش موچەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێدراوە بە سیستەمی پاشەكەوت "....
به‌ڵام هه‌ر خودی وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا له رۆژی (11/4/2019) ده‌ڵێت: " له‌مانگی یه‌ك و دوو، به‌غداد 317 ملیاری ناردبوو به‌ڵام ئێمه موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ساڵی 2018 مان پێدا، دواتر له‌مانگی 3 به‌غداد ته‌واو كاری 1 و 2 ناردبوو كه 136 ملیاره ".
كه‌واته هه‌رێم بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانی 1و2 به‌مجۆره پاره‌ی وه‌رگرتوه :
مانگی 1: 317+136= 453
مانگی 2: 317+136= 453
مانگی 3: 453 به‌یه‌كجار .
ئه‌مه‌ش واته هه‌رێم مافی خۆی په‌یوه‌ندیدار به موچه‌وه وه‌رگرتوه بۆ هه‌موو مانگه‌كانی 2019، پرسیاری منیش هه‌رئه‌وه بوه كه كوا موچه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی كه به ئیعترافی خۆتان پاره‌كه‌ی هاتوه؟
ئێوه له وه‌ڵامه‌كه‌تان ئه‌ڵێن داوتانه به موچه‌ی مانگی 10و 11ی 2018، به‌ڵام ئێوه پاره‌ی بێ پاشه‌كه‌وتتان وه‌رگرتوه، بۆچی به پاشه‌كه‌وته‌وه دابه‌شتان كردوه؟ !
ئه‌ی باشه كوا پاره‌ی هه‌رێم خۆی بۆ مانگه‌كانی 10و11و 12؟
دووه‌م: له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: " مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات ".
به‌ڵام خۆ به‌غدا به‌یه‌ك گوژمه‌و به‌یه‌كجار پاره‌تان بۆ موچه بۆ ئه‌نێرێت، بۆچی ئێوه به 21 رۆژ دابه‌شی ده‌كه‌ن؟ ئێوه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم چه‌ندینجار راتانگه‌یاندوه كه 30 رۆژ جارێك موچه ده‌ده‌ن، ئه‌ی باشه بۆ پێوه‌ی پابه‌ند نابن؟
سێیه‌م: به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت نه‌نێرێت ئه‌وا پاره‌یه‌كی باش بۆ موچه دێت، ئه‌ی باشه كوا پاره‌ی (450 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته ناوخۆییه‌كان و گومرك و خاڵه سنورییه‌كان؟ ئایا ئه‌و پارانه بۆ كوێ ده‌چن؟
چواره‌م: ره‌زامه‌ندی ته‌واو دراوه‌و له‌م رۆژانه‌دا بۆ هه‌ر مانگێكی 2019 بڕی (68 ملیار دینار) بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه دێت ته‌نانه‌ت بۆ مانگه‌كانی 1و2و3و4یش، هیوادارم ئه‌وكاته بیانویه‌كیش بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌دۆزنه‌وه‌و شێوه‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه به شه‌فافانه دیاربێت .
19ی نیسانی 2019