/   هەواڵ

(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، سەردانی نوسینگەی (د. بڕیار رەشید)ی کرد.

2025-07-07

رۆژی (دووشەممە)  (7/7/2025) تیمی پڕۆژە لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی نوسسینگەی تایبەتی بەڕێز (د. بڕیار رەشید) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، چەند پرسێکی  تایبەت  بە  هاووڵاتیان  و کاری   نوێنەرایەتی  گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
 

د.بڕیار رەشید:
هەڵسەنگاندن وبەدواداچوون بۆ کاری نوێنەرانی هەڵبژێردراو، کارێکی دروستەو جێگەی دەستخۆشییە.

 
‎لەوتەیەکدا نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی  باسی لە ئامانجی کردنەوەی نووسینگەکەی کردەوە، دواتریش هەردوولا جەختیان لەگرنگی و بەدەوەمەوە چوونی هاووڵاتیان کردەوە، پاشانیش رۆڵی نوینەرانی هەڵبژێردراوتەوەرێکی  دیکەی سەردانەکە ببو.
هاوکات نوێنەرەکەی   پارێزگای  سلێمانی  لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراق، باسێکی لەئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی داواکاریەکانی هاووڵاتیان کرد، بەتایبەت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.  
باسکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  تەوەرێکی دیکەی سەردانەکە بوو.
 پاشان ستافی رێکخراو ‏‏ سوپاسی بەڕێز (د. بڕیار رەشید)یان كرد كە لە ماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەردەوام پاڵپشت و هەماهەنگ بووە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەروەها بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (د. بڕیار رەشید)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی و بەردەوامی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.

 

زیاتر بخوێنەوە