د.رێبوار كریم محمود
2020-06-17      592 جار بینراوە        کۆمێنت
د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 - سوپاس بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، بینراو، بیستراو، خوێندراو، سۆشیال میدیا، کە مەردانە کاریان لەسەر (پرۆژەی گواستنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر حکومەتی عیراقی فیدراڵ) کردوەو دەیکەن.
_ سوپاس بۆ هەمو چین و توێژەکان کە لەم رۆژانە بە ورەیەکی بەرزەوە، بەبەردەوامی پشتگیری پرۆژەکە دەکەن. ناوچەیەکی ئەم کوردستانە نەماوە پەیوەندییان نەکردبێ بۆ پشتگیری.
_ ئەم پرۆژەیە بۆ گواستنەوەی موچەی هەموانە، (فەرمانبەران، خانەنشین، چاودێری کۆمەڵایەتی، شەهیدو زیندانی سیاسی).
دیقەت بدەن: ئێمە تەنها (کورتە)ی پرۆژەکەمان خستۆتەروو هاواریان لێ هەستاوە. دەیان بیانو و خەیاڵی بۆ دەهۆننەوە. ئێوە دڵنیابن ئەم پرۆژەیە تەنها برسێتی و بێ موچەیی خەڵکی لەپشتە.
_ ئەوانەی دژی گواستنەوەی موچەی ئێوەن بۆ سەر بەغدا، خۆیان یان سەرکردەکانیان موچەیان لەسەر بەغدایە. زۆرێکیشیان نانیان لەدژایەتی گواستنەوەی موچەی ئێوەیە بۆ بەغدا، ئەویش بەناوی کوردایەتییەوە.
_ ئێمە ئیشی خۆمان دەکەین ئاوڕیان لێنادەینەوە، چونکە ئەوان خەڵکیان توشی ئەم نارەحەتیە کردوە. ئێستا ئیتر کاتی رێککردنەوەیەتی، زوو نیەو دەستوبردی دەوێت.
هیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە، ئێمە بەردەوامین و گەشبینیشین.

SHARE
وتاری زیاتر
مەسەلەی بەدیل.
د.رێبوار كریم محمود
2021-02-01      158 جار بینراوە
هەر (٤٠٠) ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-08      805 جار بینراوە
تەقسیمی کارەبا!
د.رێبوار كریم محمود
2020-05-14      486 جار بینراوە
یەک قەیران و بەس!
د.رێبوار كریم محمود
2020-02-06      485 جار بینراوە
خشەخشی رێکەوتن ..
د.رێبوار كریم محمود
2019-07-02      422 جار بینراوە
بانگەشە بۆ لێبڕین!
د.رێبوار كریم محمود
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
ئاماژەیەکی ترسناک
ڕەمەزان نامیق کریم

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft