د.رێبوار كریم محمود
2020-09-29      900 جار بینراوە        کۆمێنت
د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 پێش بایۆمەتری، حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (۱٤٠٠٠٠٠) ملیۆنێک و چوارسەد هەزار موچەخۆرە".
_ کە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری تەواو بو لەساڵی ۲٠۱۷ حکومەت رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (۱۲٤۹٠٠٠) ملیۆنێک و دوسەدو چل و نۆ هەزار موچەخۆرە".
واتە بەهۆی بایۆمەترییەوە (۱٥۱٠٠٠) سەدو پەنجاویەک هەزار موچەخۆر کەمیکردوە.
_ رۆژی (۲٠_۱_۲٠۲٠) لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران (۱۲٥٥٠٠٠) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاوپێنج هەزار موچەخۆرە".
 واتە لەماوەی نزیکەی دوساڵدا (٦٥٠٠) شەش هەزارو پێنج سەد موچەخۆر زیادیکردوە.
_ رۆژی (٦_٥_۲٠۲٠) وەفدی هەرێم لەبەغدا بو، لەگەڵیان کۆبوینەوە، لەوێ ئامارێکیان دا بە ئێمەو وتیان: "ژمارەی موچەخۆران (۱۲٥٦۸٥٠) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاو شەش هەزارو هەشت سەدو پەنجا موچەخۆرە". واتە لە چوار مانگی یەکەمی (۲٠۲٠) (۱۳٥٠) هەزارو سێسەدو پەنجا موچەخۆریتر زیادی کردوە.
_ رۆژی (۲۸_۷_۲٠۲٠) لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیری دارایی هەرێم وتی: "ژمارەی موچەخۆران (۱۲۷٠٠٠٠) ملیۆنێک و دوسەدو حەفتا هەزار موچەخۆرە".
_ هەفتەی پێشو لەبەغدا لەگەڵ هەندێ کاربەدەستی حکومەتی عیراق کۆبومەوە، سەرجەمیان وتیان ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام زیاد دەکات.ئەگەر دیقەت بدەن بەپێی ئەم ئامارانەی حکومەت بێ، بە بەردەوامی ژمارەی موچەخۆر زیادی کردوە. لە کۆتایی (۲٠۱۷)وە تا کۆتایی مانگی (۷_۲٠۲٠) حکومەتی هەرێم نزیکەی (۲۱٠٠٠) بیستو یەک هەزار کەسی دامەزراندوە، ئەمەش یەکێکە لەم سێ ئەگەرە:
1.  یان حکومەت بە بەردەوامی و بەدەر لە رێنمایی و بە واستە خەریکی دامەزراندنی خەڵکە. ئەو گەنجانەشی کە چەندین ساڵە چاوەرێی هەلی کارن دەبێ زەقەی چاویان بێت.
2.  یان ئەم فەوزایە ئەو قسەیەمان پشتراست دەکاتەوە کە بەردەوام وتومانە حکومەت لیستی بایۆمەتری نیەو فەوزایەو هیچ کەس بە وەزیری داراییشەوە نازانێت ژمارەی موچەخۆران چەندە!
3.  یان هەردوکیانە، دامەزراندنی ژێربەژێر بەردەوامەو لەولاشەوە فەوزای نەبونی لیستی بایۆمەتری موچەخۆرانە.

SHARE
وتاری زیاتر
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
2021-08-11      775 جار بینراوە
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2021-07-11      653 جار بینراوە
بانگەشە بۆ لێبڕین!
د.رێبوار كریم محمود
2021-04-10      549 جار بینراوە
مەسەلەی بەدیل.
د.رێبوار كریم محمود
2021-02-01      732 جار بینراوە
سوپاس و قسەیەک
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-17      1098 جار بینراوە
هەر (٤٠٠) ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-08      1316 جار بینراوە
تەقسیمی کارەبا!
د.رێبوار كریم محمود
2020-05-14      1138 جار بینراوە
یەک قەیران و بەس!
د.رێبوار كریم محمود
2020-02-06      941 جار بینراوە
خشەخشی رێکەوتن ..
د.رێبوار كریم محمود
2019-07-02      854 جار بینراوە
دزیى سەدە چۆن کرا؟
رێبوار ئەورەحمان

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft