2022-10-19     351 جار بینراوە      کۆمێنت
دارا سێکانیانی
نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەداخەوە ئێستا بەراوردی هەرێمی کوردستان بە ناوە ڕاست و خواروی عێراق دەکەن، بەرپرسان ئەیان ووت کوردستان دەکەین بەدووبەی بەڵام دوای (31 ) ساڵ ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم ئەوەیە کە دەیبینین.
هەر ماوە نا ماوەیەک هەواڵی مەرگی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێم ئەبیستین لە دەریادا کە، ئەیانەوێت هەرێم بەجێبهێڵێن و پەڕاگەندەی ووڵاتانبن.
ئایە ئەمانە قەیراننین
ساڵ هەیە فەرمانبەران چواربۆ پێنج مووچەی تەواویان وەرگرتووە تا ئێستا ئەبێت لە هەموو ماڵێکدا دوو جۆر هێڵی کارەبا هەبێت حکومی و ئەهلی نرخی سووتەمەنی لە خوارو ناوەڕاست لەگەڵ هەرێم جیاوازی زۆرە.
پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەندین ساڵە وەستاو دامەزراندن بۆلاوان و دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان هەرنییە، ڕۆژانە گوند و لادێ و شارمان لە ژێر مەترسی تۆپباران و درۆندایە.
لەم کوردستانە دەوڵەمەندەدا بەسامانی سروشتی و زەویە بەپیتەکەی هاووڵاتیان چاوەڕوانی بەرمیلێک نەوتی حکومەتن ئەویش ئەگەر ناوەند نەینێرێت یان زۆر گرانە یان هەرنیە، تەنانەت تەماتەو سەوزە و میوەش لە دەرەوە دێت، تا ئێستا لەم هەرێمە دووئیدارەی بەئاشکرا هەستی پێدەکرێت هیزی پێشمەرگە یەک نەخراوەتەوە کەرتی تەندروستی ئەوەیە کە هەیە نەخۆشخانەکان هاواریان لێهەستاوە دەرمان و پێداویستیان نییە، خوێندکاران هەر ڕۆژە و لە زانکۆیەک خۆپیشاندانە کە داوای سادەترین مافی خۆیان ئەکەن.
ئەوە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ بوو کە قوڕی کرد بەسەری میللەتدا، لە کوێی دنیادا بووە نەوت بفرۆشیت و ووڵاتت قەرزاربێت کەرتێک و سێکتەرێک نییە تیایا سەرکەوتووبوبن جگە لە کۆمپانیاکانی سەر بەدەسەڵات ئەمانەو چەندان قەیرانیتر بەرۆکی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەی گرتووە.