/   هەواڵ

 کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا

2024-05-13

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە رۆژی شەممەی داهاتوو،  2024/5/18 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
شایانی باسە لە رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى (محەممەد حەلبووسی) لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوەو بەهۆیەشەوە (محەممەد حەلبووسی) دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
 

زیاتر بخوێنەوە