/   هەواڵ

وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ماوەی مانگێك درێژکرایەوە

2024-05-18

ئەمڕۆ (18/5/2024) ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی (30)رۆژ درێژکراوەتەوە، ئەمەش لەسەر لەسەر بڕیارێك كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خستویەتیە دەنگدانەوە تاكو ماوەی وەرزیی یاسادانان بۆ 30 رۆژ درێژ بكاتەوە.
درێژکردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانان پاڵپشت بە بڕگەی دووەم لە ماددەی (58)ی دەستوری عێراقی دەبێت کە تیاییدا هاتووە: (دووەم: وەرزی یاسادانانی خولێکی بەستنی ئەنجومەنی نوێنەران درێژدەکرێـتەوە بە مەرجێک لە سی (30) ڕۆژ زیاتر نەبێت، بۆ تەواوکردنی ئەرکە پێویستەکان، لەسەر داوای سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یان پەنجا ئەندام لە ئەندامانی ئەنجومەن.)
 

زیاتر بخوێنەوە