/   هەواڵ

ماوەی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

2024-05-18


(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دوو وەرزی یاسادانانی بۆ ئەنجومەنەکەی دیاریکردووە کە ماوەی هەروەرزێک هەشت مانگە، درێژکردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانانیش بەگوێری بڕگەی دووەم لە ماددەی (58)ی دەستوری عێراق دەبێت، بە مەرجێک درێژکردنەوەکە لە سی (30) ڕۆژ زیاتر نەبێت، ئەویش لەپێناو تەواوکردنی ئەرکە پێویستەکان، لەسەر داوای هەریەکە لە (داوای سەرۆک کۆمار) یان (سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران) یان (سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران) یان (پەنجا ئەندام لە ئەندامانی ئەنجومەن) دەبێت.

ماددەی (٢٢)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
یەكەم: ئەنجومەنی نوێنەران خولێكی یاسادانانی ساڵانەی هەیە كە لە دوو وەرزی یاسادانان پێكدێت، یەكەمیان لە یەكی ئازارەوە دەستپێدەكات و لە (٣٠حوزەیران)ی هەموو ساڵێك كۆتایی پێدێت. وەرزی دووەمیش لە (یەكی ئەیلول) دەستپێدەكات و لە (٣١)ی كانوونی یەكەم  كۆتایی پێدیت.
دووەم: ئەو وەرزی یاسادانانەی كە بودجەی گشتی ساڵانەی دەوڵەتی تێداخراوەتەڕوو كۆتایی نایەت تا پەسەند دەكرێت.

مادەی (57)ی دەستوری عێراق
          ئەنجومەنی نوێنەران خولی بەستنی ساڵانەی هەیە بە دوو وەرزی یاسادانان، کە ماوەیان هەشت مانگەو پەیڕەوی ناوخۆ چۆنیەتی بەستنیان ڕووندەکاتەوە، ئەو وەزرەش کە بودجەی گشتی تێدا دەخرێـتەڕو تەواو نابێت تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر نیشان نەدرێت.

ماددەی (58)ی دەستوری عێراق:
دووەم: وەرزی یاسادانانی خولێکی بەستنی ئەنجومەنی نوێنەران درێژدەکرێـتەوە بە مەرجێک لە سی (30) ڕۆژ زیاتر نەبێت، بۆ تەواوکردنی ئەرکە پێویستەکان، لەسەر داوای سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یان پەنجا ئەندام لە ئەندامانی ئەنجومەن.


 

زیاتر بخوێنەوە