/   هەواڵ
(سۆران عمر) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی سێیەم-2025)
2025-02-04
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (4/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە بەرنامەی سێیەم لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (سۆران عمر ) سەرۆکی فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری کوردستان) و ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا:
سۆران عمر:
-
هەژماری من دابەشکردنی مووچەیە، تەوتینی مووچە نییە.
-
رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، هەندێکی جێگەی دڵخۆشییە، هەندێکی جێگەی نیگەرانییە.
-
دوانەکەوتنی مووچە بەندە بە پابەندی هەرێم بەڕێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغداد.
-
ئەوانەی گرێبەست بوون لە هەرێم و فەرمانی بەهەمیشەیی بوونیان بۆ دەرچووە، عێراق قبوڵی نەکردن.
-
مامۆستایانی وانەبێژ کەکران بە گرێبەست داخڵی مووچەی عێراق ناکرێن.
تەوەرە سەرەکییەکانی بەرنامە:
- رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد
- هەمواری نوێی بودجە.
- مووچە لە ساڵی ٢٠٢٥دا.
- چارەنوسی تەوتین و هەژماری من.
- فشاری پەرلەمانتارانی کورد لەسەر بەغداد، بۆ چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و بەغداد.
- بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەنێوان جێبەجێکردن و فەرامۆشکردندا.
- بەشەخۆراکی هاووڵاتیان.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.