/   هەواڵ

(د. بێستون حەمە ساڵح) بەرپرسی (مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان) میوانی (بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو

2025-02-04


رۆژی سێ رێکەوتی (4/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی دووەمدا، میوانداری  بەڕێز (د. بێستون حەمە ساڵح) بەرپرسی (مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان)کرا:‏
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.


 
د. بێستون حەمە ساڵح:
  • ناکرێت داوای لامەرکەزی لە عێراق بکەیت، بەڵام لە هەرێم مەرکەزیەت جێبەجێبکەیت.

  • هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەنگاوێکی گرنگەو بەهەمووشێوەیەک پشتگیری دەکەین.

  • ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەگەڵ عەقڵیەتی سیاسی هەرێم هاوتانییە.

  • گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە گرنگی پەرلەمان کەمتر نییە.

  • ترس لە ئەنجامەکان، هۆکارێکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.






تەوەری گفتوگۆ:
1.  کۆمەڵی دادگەری چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2.  بەرنامەی کۆمەڵی دادگەری چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3.  بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشارناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4.  بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5.  لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
 

زیاتر بخوێنەوە