/   هەواڵ

رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی) کرد.

2025-07-13

ئەمڕۆ (یەکشەممە) (١٣/٧/٢٠٢٥) رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی)کرد.
لەمیانی سەردانەکەدا تیمی پڕۆژە لەگەڵ بەڕێز(نەسرین احمد علی) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی)و بەڕێز کاک زانا بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆبوونەوە...
ئامانج لەم سەردانە بەدواداچوون بوو بۆ ئەو بەڵێن و بەدواداچوونانەی کە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای سەردانی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، بەڵێن و بڕیاریانداوە کە بەدواداچوون بکەن بۆ کێشەو گرفتەکانی ئەو فەرمانگانە.
لایخۆشیەوە ستافی (بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی) خۆشحاڵیان بەسەردانەکە دەربڕی و ئەم جۆرەچالاکییانەیان بەگرنگ ناو برد.
شایانی باسە لەماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا،  رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، چەند گفتوگۆیەکیکراوەی لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی وفەرمانگە فیدڕاڵییەکان وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لسەر کیشەو داواکاری فەرمانگەکان.
ئەم سەردان و چالاکییانە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) سازدراون کە رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) جێبەجێی دەکات، و تیمی پڕۆژە سەردانی زیاد لە (١٠) فەرمانگەی فیدڕاڵی کردووەو لەگەڵ بەڕێوەبەران و ستافی فەرمانگەکان گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

زیاتر بخوێنەوە