/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەردانی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد
2025-07-15
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاری نوێنەرایەتی و نزیکبوونەوە لە کۆتایهاتنی خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەمڕۆ (١٥/٧/٢٠٢٥) تیمی پڕۆژەی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سەردانی نووسینگەی سلێمانی(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان (ئاری سەڵاحەدین) بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و بەڕێز (سیروان عەبدولسەمەد) لە بەشی یاسایی نووسینگەی سلێمانی ئامادەی بوون
هەرلەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکاری رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بۆ راپۆرتی کۆتایی و هاوکات پلان و بەرنامەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لەکۆتایشدا تیمی پڕۆژە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرو ستافی نووسینگەی سلێمانی(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دووپاتکردەوە، کەبەردەوام هاوکارو هەماهەنگی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بوون.