/   هەواڵ
لە کۆی (١٨) نوێنەری پارێزگای سلێمانی (١١) نوێنەر بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێننەرانی عێێراقیان نەکرد.
2025-08-02
ئەمڕۆ شەممە (٢/٨/٢٠٢٥) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارە (٢)ی لە خولی یاسادانانی چوارەمیدا ئەنجامدا، لەم دانیشتنەدا (١٦٤) پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی نوێنەرانی ئامادەنەبووی بڵاوكردەوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئامادە نەبوون، هاوکات موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فەرمانیداوە هەریەكێك لەم نوێنەرانە بڕی (1 ملیۆن) دینار لە موچەكانیان ببڕدرێت.
شایانی باسە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە (دەنگدان لەسەر رەشنوسی پڕۆژە یاسای دەزگای زیندانیە سیاسیەکان).
نوێنەرە ئامادەنەبووکانی پارێزگای سلێمانی لە هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) بوون و بریتین لە:
ئاسۆ فەريدون عەلی
بريار رەشيد شريف
بدريه حسين عزيز
سروه محمد رشيد
غريب احمد مصطفى
سروە عبدالواحد قادر
رێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح
ئاريان عەزيز احمد تاوگۆزی
بەدريه ابراهيم رەشيد
موفق حسين قادر
دارا حەمە ئەحمەد حەسەن