/   هەواڵ
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: چاودێریكردنو بەدواداچوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراو كارێكی پێویستو گرنگە
2020-01-22
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) لە ساڵی نوێدا، ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (22/1/2020) بەڕێز (شیروان میرزا قادر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد....لەسەرەتادا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕیو پاشان سوپاسی بەڕێزیانی كرد كە لەپڕۆژەی ساڵی رابردوودا بەگرنگییەوە بەشداری لە چالاكییەكانی پڕۆژەكەدا كردو هەروەها گفتوگۆ لەسەر بڕگەو چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ كرا...
لەبەرامبەردا بەڕێز (شیروان میرزا قادر) كارو پڕۆژەكانی رێكخراوی بەرزنرخاندو هیوای بەردەوامی بۆ ئەم جۆرە كارانە خواست...پاشان تیشكی خستە سەر گرنگی چاودێریو بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی هەڵبژێرردراوی هاووڵاتیان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە چالاكییەكانی ئەم پڕۆژەیە دەبنە هاندەرێك بۆ ئێمە كە زیاتر هەوڵ بدەینو لە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆماندا بین و بەڵینیاندا لە پڕۆژەی نوێشدا زیاتر لەساڵی رابردوو بەشداری دەبن .....
دواتریش (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سەردانی هەریەكە لە بەڕێزان (ئەحمەدی حاجی رەشید)و (هۆشیار عەبدوڵا) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كرد، لەسەرەتادا بەڕێو بەری پڕۆژەی سوپاسی هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی رابردوودا وەڵامی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) هەبوو...
لەبەشێكی تری سەردانەكەدا چالاكییەكانی پڕۆژی نوێ بۆ بەڕێزیان روونكرایەوە...لای خۆیەوە بەڕێز (ئەحمەدی حاجی رەشید) چالاكیەكانی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووانی بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەی بەگرنگ ناوبرد، هەروەها ئاماژەیشی بۆ ئەوەكرد كە هەتا بازنەی چاودارێری و بەدواداچوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراو زیاتر بێت باشترە هاندەرێكە بۆ بۆ ئێمە كەزیاتر خزمەت بە هاووڵاتیان بكەین... لە كۆتایشدا بەڕێزیان ئامادەیی خۆشیان بۆ چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ دەربڕی و ئەوەیان دووبات كردەوە لە هەر جێگەیەكەوە بتوانین خزمەت بەهاووڵاتیانی خۆمان بكەین ئامادەدەبین....
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست بەڕێوبەری پڕۆژە سەردانی بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا)ی كردو بە هەمان شێوە وێڕای سوپاسكردنی بەڕێزیان لە بەرامبەر وەڵامی ئەرێنیان لە پڕۆژەی ساڵی رابردوودا، هاوكات چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێی خستەڕوو...پاشان بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا) خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕیو هیوای خواست ئەم جۆرە پڕۆژەو چالاكییانە گەشەیان پێبدرێت و زیاتر بن...پاشانیش باسی لە رۆڵو گرنگی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەر هەنگاوێك بۆ بەرتەسكردنەوەی چالاكی رێكخراوەكانو بەتایبەتیش بە چاودێرو بەدواداچوون بۆ ئەدای ئەندامانی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكانو دامودەزگا حكومیەكان واتای فراوانكردنی بازنەی گەندەڵییە ئەنجامەكەشی بە زیانی هاووڵاتیان كۆتایی دێت، بۆیە لای خۆیەوە بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بە شداریكردن لە چالاكیەكانی پڕۆژەكە...(پڕۆژەی پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) پڕۆژەیەكی تایبەتی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووانە، كە بەهاوكاریو پاڵپشتی رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی جێبەجێدەكرێتو ئامانج لێی پتەكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیانو نوێنەرانی پارێزگای سلێمانییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە كۆتایی هەر پڕۆژەیەكیشدا (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)، راپۆرتی چاودێریو بەدواداچوون بۆ ئەدای نوێنەران بڵاو دەكاتەوە ....