رۆژی سێ رێکەوتی (20/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (زیاد کاکە رەزا) سەرۆکی فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) كرا‎...
دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لەم بەرنامەیەدا باس لە ئەزموونی نۆ ساڵی خۆیان لەئەنجومەنەکە دەکەن و خاڵی بەهێز و لاوازیان و رێگریەکانی بەردەمیان دەخەنەڕوو، هاوکات پێشنیاریش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرنامەکەدا دەخرێتەڕوو.
 

 زیاد کاکە رەزا:

 

  • نابێت بەڕێوەبەری گشتی بیت و ئۆپۆزیسیۆنی وەزارەتەکەشت بیت.

  • ناکۆکییە سیاسیەکان و موزایەدەی سیاسی لەخزمەتی هاووڵاتیاندا نەبوون.

  • یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩)  لەگەڵ یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان نەگونجاوە.

  • پێویستە  بەیاسا دەسەڵات بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان شۆڕبکرێتەوە.

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیستمی لامەرکەزی کارگێڕییە و کاری بۆ دەکات.

 
1.    ئەزموونی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بەگشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم نۆ ساڵەدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
2.    وەک و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خاڵی بەهێزو خاڵی لاوازتان چی بوو؟
3.    رێگری سەرەکی بەردەمتان چی بوو؟    
4.    تێگەیشتنی پەرلەمان، حکومەت، هاووڵاتی بۆ ئەنجومەنی پاریزگاکان چۆن بوو؟
5.    لە ئاست و توانای ئەندامانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رازی بوون، واتە لێهاتووی ئەندامان هاوتای پۆستەکە بوو؟
6.    یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩) یاسای پاریزگاکانی هەرێم، پێویستی بەهەموار کردنەوە هەیە؟
7.    ئەگەر (پارتی دیموکراتی کوردستان) بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ خولی نویی ئەنجومەنی پارێزگاکان راوێژ بە بەڕێز (زیاد کاکە رەزا)  بکات، کەکێ گونجاوە بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڕیزتان چ جۆرە کەسانێک پەسەند دەکەن واتە چ مەرجێک گرنگە لەو کاندیدانەدابێت.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft