‎ ئەمڕۆ چوار شەممە (2/12/2020) دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دوا بڕیاری خۆیدا لەسەر هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی بەکرێدانی ‏پارکی گشتی سیدسادق.‏‎.‎
پاش ئەوەی (لیژنەی شارەوانییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) ماوەی ساڵیکە سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ گرفتی (پارکی ‏گشتی سەیدسادق)، پێشتر لە لایەن شارەوانیەوە  درابوو بە کۆمپانیایەکە کەرتی تایبەت، بەڵام کۆمپانیاکە کەمتەرخەمبووە لە ‏خزمەتکردنی پارکەکە، ئەمڕۆش دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دوا بڕیاری خۆیدا بەهەڵوەشاندەوەی گرێبەستی بەکرێدانی پارکی ‏گشتی سیدسادق و سزادانی کۆپانیاکە...‏
لەو بارەوە (ئەکرەم شەریف) ئەندامی (لیژنەی شارەوانییەکان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی ‏ئەلیکترۆنی  رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان رایگەیاند: "ماوەی ساڵێکە بەئەنجام گەیشتنی دۆسێی ئەم پارکە یەکێکبووە لەغەم ‏و ئەرکەکانی لیژنەکەمان و لە ئایندەش زیاتر چاودێر دەبین بۆ ساخکردنەوەو باشتر خستنە خزمەتی هاوڵاتیانی بەشەرەف و ‏بەشمەینەتی دەڤەرەکە، بۆیە زۆر جێگەی خۆیەتی سوپاسی زۆری چالاکوانانی سیدسادق و گروپی بوژانەوەی پارکی گشتی و ‏شارەوانی سیدسادق و پارێزەری دۆسێکە و هەموو ئەو کەس و بەڕێزانە بکەین کە خۆبەخشانە لە خەمی ئەم بابەتەدا بوون‎.‎‏"‏
هەروەها ئەندامەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوا پێشنیارمان بۆ بەڕێز سەرۆکی شارەوانی ئەوەیە؛ دوای ‏وەرگرتنی پلەی کۆتایی بەزووی هەوڵ بدرێت، ئەم پارکە بخرێتەوە خزمەتی هاوڵاتیانی ناوچەکە و ئێمەش وەک نوێنەرانی خەڵک ‏و لیژنەی تایبەتمەند لەئەنجومەنی پارێزگا وەک ئەرکی خۆمان دەستبار و پشتیوان و هاوکار دەبین، پشت بەخوای گەورە‎...‎‏"‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft