رۆژی یەكشەممە بەرواری (17/1/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی ‏و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز ‏‎)‎ئەکرەم شەریف) ئەندامی لیژنەی ‏شارەوانی و لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ‏بەڕێز(شیروان میرزا) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی ‏لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرا‎... 

‎‏

ئەکرەم شەریف:‏

ئەبێت بوجەی پارێزگای سلێمانی بێتە ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەن پەسەندی بکات

هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر بەرپرسێکی ئیداری سلێمانی هەیە، دەتوانێت ئەنجومەنی پارێزگای ‏لێئاگادار بکات


لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری ‏‎)‎ئەکرەم شەریف) ئەندامی لیژنەی شارەوانی و ‏لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە ‏کرا:‏‏
‏1.‏ پلانی لیژنەی شارەوانی بۆ ساڵی 2021 ‏
‏2.‏ سوتاندنی ژینگەو سەوزایی سلێمانی
‏3.‏ گرفتەکانی بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاکان
‏4.‏ داهاتی پارێزگای سلێمانی
‏5.‏ پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگاو دەسەڵاتی جێبەجێکردن

شیروان میرزا:‏

پێشبینیمان دەکرد شاندێکی باڵی سیاسی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، نەک شاندی ‏حیزب

گرێبەستییە نەتییەکانی عێراق تێبینی زۆر لەسەرە

لە بەشی دووەمی  بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز(شیروان میرزا) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی ‏نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏کراو تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ کێشە سەرەکییەکانی پڕۆژەی یاسای بودجەی عێراق ‏
‏2.‏ پشکی هەرێم لەو پڕۆژە بودجەیەدا
‏3.‏ پشکی پارێزگاکان لەم بودجەیەدا ‏
‏4.‏ ئاسایی بوونەوەی مووچە لە ساڵی 2021 ‏
‏5.‏ رادەستکردنی نەوتی هەرێم و ناردنی بودجە لە لایەن بەغدادەوە

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش ‏بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و ‏نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎ 
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن‎:‎
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft