کاتژمێر(6:35) خولەکی  ئەم ئێوارەیە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی ھێرشکرایە سەر سەر (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، بە تووندی ئیدانە ی هێرشکردنەکە دەکات و بە کارێکی ترسنۆکانەی دەزانێت..... هەر لێرەوە داواکارین دادگاو هێزەکانی پۆلیس هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوەو لە زوترین کاتدا تاوانباران دەستگیر بکەن و دادگایی بکرێن... و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رایگشتی رابگەیەنن....  ئومێدەواریشن ئەمە کۆتا کاری لەم شێوەیە بێت....
لە کۆتایشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)،خۆشحاڵە بە جێگیری تەندروستی (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ئێستادا نەخۆشخانەی جێهێشتووە... 


رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان
26/2/2021
SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft