ئەمڕۆ (7/4/2021)بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) و  لەمیانی چالاکیەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ‏‏(رێکخراوی کوردستان بۆ ‏هەمووان) سەردانی بەڕێز (کۆچەر جەمال) ‏بەڕێوبەری (بەنداوی دوکان)کرد....‏
لە میانی سەردانەکاندا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر ‏‏چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجامبدرێت...‏
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێز (کۆجەر جەمال) ‏بەڕێوبەری (بەنداوی دوکان) چالاکییەکی لەو جۆرەیان بەگرنگ زانی وئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە پێشوازی هەر کارێکدا دەبن کە لە خزمەت بە بەڕێوەبەرایەتیەکە بکات، بەتایبەتی لەم کاتەدا کە زۆرێک لە کێشەوگرفت چ لەرووی مادی یان مەعنەوی رووبەڕوویان بۆتەوە...... ‏
لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان ‏بۆ هەمووان) پێشکەش بە (بەڕێوبەری بەنداوی دوکان)  کرا....‏
بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ ‏نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...‏
‏(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج ‏‏نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان‎. ‎لەلایەن رێکخراوی‎ (NED)‎‏ ‎ئەمریکییەوە ‏‏پاڵپشتی دارایی دەکرێت...
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft