ئەمڕۆ (سێ شەممە) (15/6/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (پۆلیسی گومرگی سلێمانی)
  چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێزان  (د. رێبوار کەریم) و ( دانا جەزا عەلی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان (بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوبەرو لێپرسراوی بەشەکان و ئەفسەرانی پۆلیسی گومرگی سلێمانی) و نوێنەری (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  ئامادەی چالاکییەکە بوون... 
سەرەتا بەڕێز (عەمید فەرهاد) بەڕێوەبەری (پۆلیسی گومرگی سلێمانی) پاش وتەی بەخێرهاتن و بەرزنرخاندنی چالاکییەکە كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان. 
پاشان هەریەکە لە (د. رێبوار کەریم) و ( دانا جەزا عەلی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسیان لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە....
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (پۆلیسی گومرگی سلێمانی) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕووپاشان بەشداربووان داوایان کرد کە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە هوڵی جدیدا بن بۆ هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان، نەک تەنها قسەو بەلین بێتم بەڵکو هەنگاوی کردەییشی بەدوادابێت...
 لە کۆیایشداهەریەکە لە بەڕێزان  لە (د. رێبوار کەریم) و ( دانا جەزا عەلی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیدا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی وەزیری ناخۆێ عێراق بکەن و کێشەکان بگەیەننە وەزیری ناوخۆو  هەروەها لە داهاتووشدا پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت.
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی (پۆلیسی گومرگی سلێمانی) و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6032#prettyPhoto

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft