رۆژی سێ شەممە (13/7/2021) لیژنەی ناوخۆی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەشداریکرد لە ۆرکشۆپێکی تایبەت لە (بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی) سەبارەت بە (ڕەشنووسی یاسای هاتۆچۆ) لەهەرێمی کوردستان..
(بەرزان حامد) سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە بارەی چالاکییەکەوە، تایبەت بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: (ڕەشنووسی یاسایەکی نوێی هاتۆچۆ لەهەرێمی کوردستان) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە ئامادەکراوەو رەشنووسەکە نێردراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی هەرێم بەمەبەستی دەوڵەمەندکردن و وەرگرتنی راوسەرنجی کەسانی پسپۆڕو تایبەتمەند، دواتریش دەرەنجامی ئەم گفتوگۆیانە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن و بڕیاریشە وەزارەتی ناوخۆ لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا کۆنفرانسێکی تایبەت لەوبارەوە سازبکات، رەشنوسێکی نوێ بۆ یاسای هاتووچۆی هەرێم ئامادەبکات و دواتریش لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت).
بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئەم یاسا نوێیە لە یاسای ژمارە (86)ی ساڵی (2004) باشترەو لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft