رۆژی (دووشەممە) (30/8/2021) (ئارەزوو مەحمود) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ) لە ھۆڵی دەستوری لە پەرلەمانی عیراق جارێکی تر لەسەر دروستکردنی بەنداوی (دەڵگە)مان هاتە دەنگ....
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق (ئارەزوو مەحمود) ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی وەزیر کرد کە بۆچی دوای ئەوەی لە کابینەی پێشوو لەسەر داوای بەندە بریاردرا بە دروستکردنی ئەو بەنداوە بەڵام تا ئێستا کابینەی تازە ھەنگاوی جددی نەناوە؟ لای خۆیەوە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو پشتگیری خۆی دووپاتکردەوەو رایگەیاند کە وەزارەتی پلاندانان پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکانی وەستاوەندوەو بەڵێنیدا کە جارێکی تر ئیشی جددی لەسەربکات.... 
شایانی باسە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە (10/9/20219)دا نوسراوێکی ئ سە بارەت بە بەنداوەکانی (دەڵگە، دێرە لوک، رەشاوە باکرمان) ئاڕاستەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کردووە.... 



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft