لە میانی سەردانیکردن بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)،بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)و هەروەها ناساندنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (6/1/2021) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)سەردانی بەڕێز (دارا سێکانیانی) لە فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) کرد. 
 

دارا سێکانیانی:

ئەگەر هەڵسەنگاندن بێلایەن نەبێت ئەوا خیانەتە لە ئێستاو خیانەتە لە ئەمانەتێکی میژوویی بە نەوەی داهاتوو

لە میانی سەردانەکەدا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان بەڕێز (دارا سێکانیانی) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد هەڵسەنگاندن نەک هەر شێکی باشە، بەڵکو پێویستیشە .
هەروەها ناوبراو ئەم جۆرە پڕۆژانەی بەگرنگ ناوبردو وتی "ئەم پرۆژەیە کارێکی کرنگەو هاڵسەنگاندن بۆ نوێنەرانی هەڵبژێردارو گرنگەو بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە سەرکەوتووەکان بکرێتو و هاندانیکیش بێت بۆ نوێنەرانی دیکە چالاکتربن لە ئەرکەکانیاندا . 
سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنیش ناوبراو وتی: " پێویسەتە هەڵسەنگاندن وردو ئەکادیمی و بێلایەن بێت، تاروو بەڕووی رەخنە نەبنەوە، ئەمەش ئەرکی ریکخراوی بێلایەن قورس دەکات ".
هەروەها (دارا سێکانیانی) ئەوەشی باسکرد کە " ئەگەر هەڵسەنگاندن بێلایەن نەبێت ئەوا خیانەتە لە ئێستاو خیانەتە لە ئەمانەتێکی میژوویی بە نەوەی داهاتوو. " 
لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (دارا سێکانیانی)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED )ی ئەمریكیی جێبەجێدەکرێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft