ئەمرۆ  (11/1/2022) یەکەم کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی بۆ ساڵی (2022) ئەنجامدرا، بەمەبەستی پێداچونەوە بەکاروچالاکیەکانی ساڵی رابردووی ئەنجومەن و بەرنامەی شێوازی کارکردنی خزمەتکردن و چاودێری بۆ ساڵی (2022)، لە بارەیەوە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی، سەبارت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆمان لەسەر ئەو کاروچالاکییانە کرد کە لەساڵی رابردوودا ئەنجاممان نەداوە و بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێدا کاریان لەسەر بکەین"

ئازاد محەمەد ئەمین:

 

ژمارەو پێکهاتەی لیژنە هەمیشەییەکانیش گۆڕانکاریان تێدا دەکرێن


 "تاوتوێی رەخنەو گلەییەکانیشمان کرد چ لە دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەن و بڕیادرا ئەمساڵ بە میکانیزمێکی تر کارو چالاکییەکانمان ئەنجامبدەین، لە داهاتووشدا کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک لیژنەکان ئەنجامدەدەین بۆ هەمان مەبەست،  بڕیاردرا کە زیاتر چاودێری چالاکیەکانی خۆشمان بکەین وەک دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان و لیژنەهەمیشەییەکان و چ وەک ئەندامانی ئەنجومەن " سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەمەی خستەڕوو.

 

تاوتوێی رەخنەو گلەییەکان لە دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەن کرا


 ئازاد محەمەد ئەمین راشیگەیاند: " بڕیارمان دا کە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بکەینەوەو هەر ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری پەیڕەومان دیاریکرد و ژمارەو پێکهاتەی لیژنە هەمیشەییەکانیش گۆڕانکاریان تێدا دەکرێن.
سەبارت بە پلان وبەرنامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی لە ساڵی (2022)دا، سەرۆکی ئەنجمونەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە ئەمساڵدا گرنگی زیاتر بە سێکتەرەکانی  (پەروەردە، تەندروستی، ئاو کارەبا رێگاوبان) کە لە ئێستادا لە سێکتەرە گرنگەکانن بۆ ئەمرۆی هاووڵاتیان و هەروەها پەیوەندییەکانمان زیاتر چڕدەکەینەوە لە گەڵ هەردوو ئیدارەی گەرمیان راپەڕیندا.... ئەمە لەلایەک، لە لایەکی دیکەشەوە ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی کە لە رابردوودا بڕیاریان لەسەردراوە یان ئیشیان لەسەر کراوە یان رێژەیەکی تەواوبووە وئێستا پێشینەی بۆ خەرج نەکراوە، بەشێوەیەکی بەردەوام و بەورردتر چاودێریان دەکەین و هاوکاریان دەبین لەپێناو هەرچی زووتر تەواکردنیاندا لەوانەش پڕۆژەکانی (شەقامی سەد مەتری سلێمانی) ، (دووسایدی کەلار- دەربەندیخان)، (دوکان – چوارقوڕنە)، (دووسایدی ناو رانیە) و پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە -چەمچەماڵ) و بەشێک لە پڕۆژەکانی گەرمیان.


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft