ئەمڕۆ (یەکشەممە/ 2022/2/13)،  حەفتاهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا دواى گفتوگۆى ئەندامان، بە کۆى دەنگ بودجەى پرۆژەکانى سنورى ئیدارەى راپەڕین بەسەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە بەبڕى بیست ملیار و حەوسەد و سى ملیۆن دینار هەروەها بودجەى پرۆژەکانى ئیدارەى گەرمیان بەسەرجەم قەزاو ناحیەکانیەوە بەبڕى پازدە ملیار و سەدوهەشتا ملیۆن دینار لەبودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2022، پەسەند کران.

١- پەسەندکردنی (60) پرۆژەی پەرەپێدانی سنوری ئیدارەی راپەرین بەبری (20،730،000،000) ملیار دینار .
١-پەسەندکردنی (39) پرۆژەی پەرەپێدانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەبری (15،180،000،000) ملیار دینار 
لە پلانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بۆ ساڵی (2022).
شایانی باسە لە (13/7/2021)دا ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لە (65)هه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگیدا  لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کەژمارەیان 270 پڕۆژەبوو بەگوژمەی نزیکەی ( 95 ) نەوەدو پێنج ملیار دینار، دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پەیوەندی بەڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەبوو، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە هیشتا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج نەکراوە، بەهەمان شێوەش روون نییە بودجەی ئەم پڕۆژانەش دەنێردرێت بۆ پارێزگاکان یان هەر بە مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێننەوە؟

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft