رۆژی دووشەممە رێکەوتی (17/3/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە هەشتەم  بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (د. موسەنا ئەمین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و (رێبوار ئەحمەد) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی وژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا. 


رێبوار ئەحمەد:


ئێمە هەر قسەدەکەین وخەڵک لە قسەکردن تێر بوو


هەموو چین و توێژەکان لەرووی مادییەوە (باج و رسومات) پاڵپشتی حکومەت دەکەن، بەڵام حکومەت پاڵپشتی کەسیان ناکات


ئەگەر شەش مەرزەکەی سنوری پارێزگای سلێمانی کەسێک بیانبات بەڕێوە کە هەستی مرۆیی تیا بێت، داهاتەکەیان بەشی پارێزگای سلیمانی دەکات.


داهاتەکان ئەگەر دزییان تێدا نەکرێن بەشدەکەن

 


 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (رێبوار ئەحمەد) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی وژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراو لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1.    نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا. 
2.    نەمانی بەنزین بۆ بۆ ئۆتۆمبێل و ئەمبوڵانسەکانی تەندروستی سلێمانی
4.    بەقەزاکردنی بازیان و سودی بۆ هاوڵاتیان.

 

د. موسەنا ئەمین:


کێ گفتی ئەوەمان پێبدات کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ خزمەتی کورد و داکۆکی زیاتر لە قەوارەی هەرێم بکات، دەنگی پێدەدەین

 


ئەم پەرلەمانەی ئێستا پۆپۆلیستی و پەرتەوازە دەبێت


ئەگەر سەرکردەکانمان بازرگان و تاڵانچی نەبوونایە، دەبوایە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بووینایە

بە پارێزگا نەبوونی هەڵەبجە بەشێکی خۆدزینەوەی عێراقە و بەشێکی  کەمتەرخەمی هەرێمە

 

‏لەبەشی دووەمی بەرنامەکەشدا  میوانداری بەڕێز (د. موسەنا ئەمین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏


1.    هێرشە موشەکییەکانی سەرهەولێر.
2.هەڵوێستی عێراق لەسەر هێرشە موشەکییەکانی سەرهەولێر.
    3. دۆسێی سەرۆک کۆمار  و  هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکگرتووت ئیسلامی کوردستان.
4.    بەرنامەی کاری (د. موسەنا ئەمین) بۆ سنوری بازنەی (هەڵەبجەو شارەزوو) .
6.    بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەدا لەنێوان (عێراق و هەرێم).

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە  رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎ (‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft