بەئامانجی پەرەپێدان و کاراکردنی رۆڵی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی؛ بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامنی فیدراسیۆن و ژمارەیەک لە چالاکوانان و شارەزایانی بواری کاری مەدەنی (رێکخراوی کوردساتن بۆ هەموان) بەشداریی کرد لە ئەڵقەی گفتوگۆی داڕشتنی نەخشەڕێگای پەرەپێدانی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
رۆژی پێنجشەممە (17/3/2022
) یەکەم ئەڵقەی گفتوگۆی داڕشتنی نەخشەڕێگای پەرەپێدانی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئەنجامدرا...

ئەڵقەی گفتوگۆی داڕشتنی نەخشەڕێگای پەرەپێدانی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە ئامانجی کاراترکردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییە


ئەڵقەی گفتوگۆی داڕشتنی نەخشەڕێگای پەرەپێدانی (فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی) بە ئامانجی کاراترکردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی لەلایەن (د.بەختیار عەبدوڵا) راوێژکاری رێکخراوی  NED ئەمریکی خرایەڕوو.
لەمیانی کۆبونەوەکەدا  بەشداربووان گفتوگۆی چڕیان لەبارەی ئەو رێکارانەوە کرد کە بە گونجاویان زانی بۆ ئەکتیڤ بوون و پەرەپێدانی ئەدای (فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی) و پتەوکردنی پەیکەربەندیی و ھەروەھا پەیڕەو و پرۆگرامەکەی، بەشێوەیەک بتوانێت وەڵامی داخوازییە ھەنوکەییەکانی ئێستای کۆمەڵگا و کۆمەڵی مەدەنیش بداتەوە و رادەی کارایی فیدراسیۆن لەو روەوە زیاتر بکات.... بڕیاریشە ئەم نەخشە رێگایە پێشکەش بە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بکرێت 
 شیانی باسە (فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی)، لە ساڵی (2006)ەوە دروستبووە و لە ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی پێکدێت بەمەبەستی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ برەودان بە کاری مەدەنی.


 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft