ئەمڕۆ (11/5/2022) (کاروان یار وەیس) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی  سەرۆک کۆماری عێراقی کرد
لەسەردانەکەدا پرسی  بەگەڕخستەوەو  بەفەرمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراق و هەروەها پرسی هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوەکان و داواکاری کەسوکارو کۆمەڵەی داکۆکی لەکەسوکاری ئەنفالکراوەکان و چەند کێشە و پێداویستیەکی تری گەرمیان و خانەقین تاوتوێ کران.
لەبەرامبەردا سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد رێوشوێنە یاسایی و ئیداریەکان بۆ بەرەسمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان تەواوبکەن. 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft