ئەمڕۆ (21-6-2022) سۆران عمر نوێنەری پارێزگای  سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدۆخی ئاوارەکان و گوێگرتن لە کێسەو داواکاریەکانیان، سەردانی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی کرد لە ناحیەی عەربەت.
نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لەئێستادا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران مانگانە سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی پێداویستی پاککردنەوەیان پێ دەدات کە تێبینی لەسەر جۆری خۆراکەکان زۆرە، هەرچەندە تاکو ئێستە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕی 600ملیار دینار قەرزاری قەرەبوو کردنەوەی خێزانە ئاوارە گەڕاوەکانە کە 147کەمپیان چۆڵ کردوەو بەیەکجاری داخراون، کەسانێکیش لەپێناو بەردەوامی گەندەڵی دەیانەوێ کەمپی ئاوارەکان هەر بمێنێت."

 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft