ئەمڕۆ (دوو شەممە) (24/7/2023) (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (فەرماندەیی لیوای  3  ی پاسەوانی سنور)
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێز  (د. نەرمین مەعروف) و بەڕێز (دارا سێکانیانی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
لەلایەن (فەرماندەیی لیوای  3  ی پاسەوانی سنور)یشەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون:
(فەرماندەی لیوای3   -  فەرماندەی فەوجی 2 - فەرماندەی فەوجی 3  )

هاوکات هەریەکە لەبەڕێزان (ساڵح سەعید) و (سیروان عبد الصمد) لە نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی چالاکییەکە بوون.
سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەرێز عميد (شوكت محمد) (فەرماندەیی لیوای 3  ی پاسەوانی سنور) دەستیپێکردو لە میانی وتەکەیدا دوای بەخێرهاتنی میوانان، هاوکات چالاکییەکەی بەگرنگ باسکردو سوپاسی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموانیشی کرد کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە و هیوای خواست  چالاکییەکە بەرهەمداربێت و داواکاری و پێشنیارەکانیان کاری جدی لەسەر بکرێت و هاوکات چارەسەری کێشەکانیان بکرێت.
دواتر ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانج و تەوەری چالاکییەکەی خستەڕوو.
پاشان هەریەکە لە بەڕێزان (د. نەرمین مەعروف) و (دارا سێکانیانی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسیان لە دەسەڵاتەکانیان و شێوازی کارکردنیان وەک پەرلەمانتار بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر ئامادەبووان لە (فەرماندەیی لیوای 3ی پاسەوانی سنور) گرفت و پێشنیار و داواکارییەکانیان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕووز
لەکۆتایشدا بەرێزان (دارا سێکانیانی) و (د. نەرمین مەعروف) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر داواکاری و پێشنیارەکان خستەڕوو بەڵینیاندا کە بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ ئەوکێشەو گرفتانە بکەن  لەسەر هەردوو ئاست هەرێم و عێراق، هاوکاتیش بەڵێنیاندا کەسەردانی چەند وەزارەتێک بکەن .

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119450

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft