لە پێناو هێنانەدی هەماهەنگی و هاوکاری بەرهەمدار لە بواری کاری رێکخراوەییدا، ئەمڕۆ (سێ شەممە) رێکەوتی (5/9/2023) لە ئۆفیسی سەرەکی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) و (دەزگای مەدارک)ی عێراقی لە مەراسیمێکی تایبەتدا واژۆکرا....
لەبەرئەوەی هەردوو رێکخراوی ناوبراو، هاوئامانجن و تاڕاددەیەکی زۆر چالاکییەکانیان نزیکن لە یەکدی بەتایبەت لە پڕۆژەی چاودێری و جێبەێکردنی ئاستی جێبەجێکردنی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمەش پاڵنەربوو بۆ ئەوەی هەردوولا بۆ بەردەوامیدان بەکاری هاوبەش، لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکانی هەردوولادا و بەمەبەستی: - 
1.     هەماهەنگیکردنی زیاتر لە کاری رێکخراوەییدا.
2.     گەیاندنی زۆرترین زانیاری لە سەر نوێنەرانی هەڵبژێردراو بە دەنگدەران و هاووڵاتیان.
3.    بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ئاستی بەجێگەیاندنی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
4.    چڕکردنەوەی چاودێری و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی نوێنەرانی پارێزگا سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).

دەزگای مەدارک: 
دامەزراوەیەکی سەربەخۆی عێراقییە، هەوڵدەدات بەشداری بکات لە گەشەپێدانی کۆمەڵگای عێراقی. لە ساڵی (نیسانی ٢٠٠٤) دامەزراوە. دامەزراوەکە بەپێی بەڵگەنامەی تۆمارکردن کە لەلایەن وەزارەتی تەکنەلۆژیا و هاوکاری گەشەپێدان لە کۆماری عێراق، سەنتەری وەبەرهێنانی ناحکومی بەژمارە (1B6401) لە بەرواری (1/8/2004) دەرچووە. بەگوێرەی بەڵگەنامەی تۆمارکردن کە لەلایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (411) لە بەرواری (30/11/2008) دەرچووە.
رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان:
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی لە بواری پەرەپێدانی دیموکراسی کار دەکات، لە کۆتایی ساڵی(2013)دامەزراوە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (1602.ک) لە بەرواری (28/12/2014)،  تۆمارکراوە، بەپێی بەڵگەنامەی تۆمارکردن کە لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بەژمارە (1C210006) لە بەرواری (4/10/2021).
لە ئێستا دا هەردوو رێکخراو پڕۆژەی هاوئامانجیان هەیە، تایبەت بە (نوێنەرانی هەڵبژێردراو) 

بۆ بینینی وێنەکان، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119461


 

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft