بڕیارە لەمنزیکاندا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ‏بەهاوكاری رێكخراوی(NED) نۆیەم راپۆرتی تایبەتی  ساڵانەی خۆی بڵاوبكاتەوە‎ ، بەناوی  (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی)  
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئەمساڵیش نۆیەم راپۆرتی خۆی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی دەخاتەوە بەردەست خوێنەران، لەم راپۆرتەشدا هاوشێوەی راپۆرتەکانی ساڵانی پێشوو، بەو پەڕی بێلایەنییەوە کارمان لەسەر راپۆرتەکە کردووە و هەگبەی ساڵێکی (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی)مان بۆ هاووڵاتیان و دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان و رایگشتی دەخەینەڕوو.
هەروەک ساڵانی رابردوو ئەوەی بینیومانە و ئەوەی بەدەستمان گەیشتووە لەم راپۆرتەدا بەشێوەیەکی بێلایەنانە دەیگەیەنینە هاووڵاتیان و دەنگدەران.
لەم راپۆرتەدا، لە (400) لاپەڕەدا، زۆرترین زانیاری، سەبارەت بە (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) خراوەتەڕوو، هاوکات راپۆرتەکە بەهەردوو زمانی (زمانی کوردی ‏و عەرەبی) ئامادەکراوە.‏‎ 
ناوەڕۆکی راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‎لە ماوەی (1/10/2022) بۆ ‏‏(30/9/2023)
چاوەڕوان بن بەمنزیکانە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بڵاودەکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکانی دیکەمان، کلیک لەم لینکە بکە

https://www.keodd.org/report

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft