قەزای (شارەزوور)... ئەنجومەنی پارێزگاو هاووڵاتیان گفتوگۆیەكی كراوەیان ئەنجامدا

لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
 (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) هەستا بە ئەنجامدانی دووەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (شارەزوور)، ئەمەو لەگفتگۆكراوەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێرو نیوی خایاند گفتوگۆیەكی چڕ لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەناوچەكەدا هەن، لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەن،.
شایانی باسە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
- سەباح فەتاح ئەحمەد / سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی، جێگری سەرۆكی لیژنەی (ناوخۆوئاسایش).
- نیاز ئەحمەد سەیدحەمەلاو / سەرۆكی لیژنەی پەروەردە‌و فێركردن، ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی
شیاوی باسە لەم گفتوگۆكراوەیەدا، وێڕای ئەوەی هاووڵاتیان رەخنەو گلەیی خۆیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد، هەروەها زیاتر لە (60) كێشەو گرفت خرانە روو، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی چەند پێشنیارێك بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.












SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft