ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری  (19/9/2017) لە ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) بەئامادەبوونی بەڕێز (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی(NED) ‌و بەڕێز (فەوزی ئە‌‌حمەد جولید) سەرۆكی پەیمانگای کەشی مەدەنی (civic space institute) كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری ئەنجامدرا لە نێوان ‌ هەردوو رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)‌و (ناوەندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ NCHR ) لە  كۆبوونەوەكەدا رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەكوردستان‌و پەیوەندی نێوان رێكخراوەكان‌و دەسەڵاتە گشتییەكان راوێژوگفتوگۆی لەسەركرا.
شیاوی باسە ئەم كۆبوونەوەیە بەشێكە لەو زنجیرە كۆبوونەوانەی كە (پەیمانگای کەشی مەدەنی) وەك هاوبەشێكی نێودەوڵەتی رێكخراوی (NED) لەگەڵ رێكخراوە هاوبەشەكانی رێكخراوی (NED) لە عێراق‌و كوردستاندا ئەنجامی دەدات.






SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft