بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان-ە، كە بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە پێشكەش دەكرێت.
ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.

بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) لەلایەن رۆژنامەنووس (توانا عەلی كەمال) و ئامادە و پێشكەش دەكرێت، بەهاوكاری (میران محەمەد) و (دیار ساڵح) لە كۆنترۆڵ و لە پەیوەندییەكان (بینایی شۆڕش) و ئەپلۆدەری سایت (شرام حسێن).
رۆژی شەممە (29-1-2017) سێیەم بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) پێشكەشكرا بە میوانداری بەڕێز (مەهدی مەحمود محەمەد) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
لەبەرنامەكەدا (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كاروبارە ئیدارییەكانی ئەنجومەن و پرۆژە و پلانی پارێزگا و گرفت و كێشەكانی خەڵكدا.
لەبارەی پرۆژەی جۆزەی 20 ئەمپێری كارەبای ماڵان رایگەیاند: داواكردنی دادپەروەری لەو پرۆژەیەدا بۆئەوەیە نەكرێت، ئەوەی دەڵێت لەسەدا سەد دادپەروەر بێت، ئایا خۆی لەماڵەوە لەگەڵ خوشك و براكەی لەگەڵ دراوسێكەی دادپەروەر دەبێت؟، جاری وا هەیە شتێك باس دەكرێت بۆ تێكدانە، ئەم پرۆژەیە كارێكی زۆر باشە كارەبا دەكاتە 14 كاتژمێر .
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەشێكی تری قسەكانیدا بە پێویستیزانی سەردار قادر كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە، زۆر هەوڵ بدات یەكێتی قەناعە پێبكات دژایەتی پرۆژەی 20 ئەمپێری نەكات، دەسەڵات، قائیمقامیەت و مەسئول مەڵبەند، دەبێ‌ یەكێتی ئیعلانی بكات و بڵێ‌ من پشتگیری لەم پرۆژەیە دەكەم و لەملاوئەولاوە دژایەتی نەكات ئەگەرنا سەردار قادر هیچی پێناكرێت.
هەروەها وتی بڕیارە رۆژی سێ شەممە 31-1 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە و بڕیار لەبەخشینی بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیەی جەباری و دانانی كەسێكی تر لەبری دەدرێت، هەروەها میوانداری بەڕێوەبەری گشتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت و راپۆرتێك دەخوێنێتەوەو كێشەو گرفتەكان باسدەكات.
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: ئاماژە بەو سەردانەمان بۆ هەولێرو كۆبونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك دەكرێت كە تایبەت بوو بەسیستمی پاشەكەوتی موچە، هاوكات پلانی 2017 دادەنرێت كە هەر لیژنەو راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە ئامادە كردوە.
لەبارەی بودجەشەوە مەهدی مەحمود رایگەیاند: بودجە لەساڵی 2014ـەوە نەهاتوەو نییە.
لەبارەی پارەی كارتی زیرەكی نەوتیشەوە مەهدی مەحمود وتی: كارتی زیرەك بۆ 3 ساڵە و 3 بەرمیل نەوتی پێوەردەگیرێت، ئەمساڵ دابەشنەكرا، بەڵام نە كارتەكە نە ئەو پارەیەی هاووڵاتیان داویانە، نافەوتێت.
وتیشی "سیستمی ئەو كارتە زیرەكە زۆرباشە و لە پێنجوێن بەو كارتە نەوت دابەشكراوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 100 بەرمیل نەوت بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە".
دووپاتیشیكردەوە، كە كار بە كارتەكە دەكرێت و پارەكەشی نەفەوتاوە.
SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft